08/03/2018
ئيشراق
618 جار بینراوە

نەخۆشەکانی حزب و ئینتەرنێت

یەکێک لە نیشانەکانی وڵاتی پێشکەوتو،‌پێشکەوتنی ژنە هەر کۆمەڵگایەک تێیدا ئازادیەکانی تاک بەرتەسک کرایەوە،جیاوازی ڕەگەزی تێیدا بوو بە نەریت ئەوا بێشک ئەو کۆمەڵگایە لەڕووی عەدالەتی کۆمەڵایەتیەوە نیشانەی پرسیاری لەسەر دەبێت.

لە کۆمەڵگا دوواکەوتوواکاندا،هەمیشە هەوڵی کپ کردنی دەنگە بوێرو دلێرکان دەدرێت، ئەو دەنگانەی لەمەڕ بابەت و پێشهاتەکانی ڕۆژ قسەیان هەیە،جا بەتایبەت ئەم دەنگە ژن بێت.

لە ئێستادا بەهۆی قوڵبونەوەی ململانێ سیاسەکان و قبوڵنەکردنی جیاوازیەکانی یەکتر،ڕۆژانە نەخۆشەکانی ناو حزب و ئینتەرنێت بێ بەزەییانە هەوڵی شکاندنی تاکەکانی کۆمەڵگا دەدەن،ئەمەش زۆر ئاسانە چونکە لەهەر کۆمەڵگایەک محاسەبە و محاکەمە نەبوو شکۆی تاک پارێزراو نەبوو تاکی نەخۆش دەتوانێ خۆی خاڵی بکاتەوە لەو ڕق و کینەی لە ناخیدایە.

ڕوون و ئاشکراشە هەموو ئەو نەخۆشانەی ناو حزبەکان و فەیسبوکیش دەستێکی باڵای ناو حزبەکانیان لەپشتە،هێرش کردنە سەر شکۆی تاک و بەزاندنی هەموو سنورەکانی مرۆڤایەتی هیچ کات بەرنامەی کەسانی ئاقڵ کامڵ و هۆشیار نیە.

قوربانی یەکەمی  دەستی نەخۆشەکانی حزب و ئینتەرنێت،بێ شک ژنانن ئەمەش بێ جیاوازی لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ئەنجامدەدرێت،پاڵنەی سەرەکیش بۆ ئەم ئەم کارانەو بە ئامانج گرتنی ژن بەتایبەت بوونی ئەو داب و نەریتە کۆنەی کۆمەڵگایە کە زۆرێک لە تاکەکان بڕوایان بە ئازادی ژن نیە و داب و نەریت زۆر زاڵە بەسەر ڕەفتارەکانی تاکی کۆمەڵگادا.

بۆیە لەم ڕۆژەدا کە نزیکین لە ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ی مارس،بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕەفتاری نەخۆشەکان و ئازادکردنی دەنگی ژن پێویستمان بە کۆدەنگی ژنانە لەناو هەموو هێزە سیاسیەکاندا بێ جیاوازی،ئەوەی دەتوانێ ئێمەی ژن بەرەو ئاسۆیەکی ڕونتر بەرێت هاوکاری و پاڵپشتیمانە بۆ یەکتر لە ڕوو بە ڕوو بونەوەی ڕەفتاری دەروون نەخۆشەکان لەبەرامبەر ژنان،ئەوکات دەتوانین بگەینە بە دوواڕۆژێکی پرشنگدار هیچ شتێک نامان وەستێنێ لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان لە پێناو دروستبوونی کۆمەڵگایەکی یەکسانی فرە دەنگ و ڕەنگی یەکسان.
ئارەزوو محەمەد   

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP