13/12/2018
ئيشراق 602 جار بینراوە
پێشانگای توانای زانکۆکانی ئێران له هه‌رێمی کوردستان، ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان
چه‌ندین خاڵی گرنگ وه‌ک دراوسێبوون و سنورێکی به‌رفراوانی هاوبه‌ش، مێژوو، که‌لتور، ئائین، زمان و .... کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراقی لێک نزیک کردووه‌ته‌وه. ئه‌م هاوبه‌شییه‌ش وایکردووه که هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی ڕووخاوه‌وه ئێران و کوردانی عێراق خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز بن، پاش گۆڕانکارییه‌کانی ساڵی 2003 ی عێراق ئه‌م په‌یوه‌ندییانه که‌وته شێوازی فه‌رمی خۆی و کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک یه‌که‌م وڵات دوو کۆنسووڵخانه‌ی له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی کرده‌وه و تا به ئه‌مڕۆش له بواره جیاجیاکاندا ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه به ڕوونی ده‌بینرێت و به ئیراده‌ی هه‌ر دوو لاش پێش بینی ده‌کرێت له ئاستێکی به‌رزتردا ببینرێت.
یه‌کێک له‌و بوارانه‌ی که له پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌بینرێت، په‌یوه‌ندی زانستی نێوان هه‌ر دوو لایه که له نێوان زانکۆکان‌دا ده‌ستیپێکردووه و ئه‌گه‌رچی هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسی و بازرگانییه‌کان گه‌شه‌ی نه‌کردووه به‌ڵام داهاتوویه‌کی ڕوونی پێوه ده‌بینرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووی زانستییه‌وه له ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئاستی جیهان ناوبانگێکی زۆری هه‌یه و زانکۆکانی ئه‌م وڵاته له ڕیزبه‌ندی زانکۆکانی جیهان خاوه‌ن پێگه‌ن. شاندی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانه‌کانی خۆیان بۆ ئێران و به سه‌رکردنه‌وه‌ی زانکۆکانی ئه‌م وڵاته به ڕوونی باسی ئه‌م پرسه‌یان کردووه و توانای مامۆستایانی ئێرانی، بوونی تاقیگه پێشکه‌وتووه‌کان و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ی زانکۆکانی ئێرانیان به‌رز نرخاندووه.
هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و پێشکه‌وتنی بواری زانستی هه‌نگاو ده‌نێت، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له په‌یوه‌ندی زانستی له گه‌ڵ وڵاتی ئێران هه‌نگاوی گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر، سه‌ردانی شاندی زانکۆکانی هه‌ر دوو لا زیادی کردووه، خوێندکارانی هه‌رێم له زانکۆکانی ئێران درێژه به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ده‌ن، چه‌ندین یادداشتی لێک تێگه‌یشتن و ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری هاوبه‌ش له نێوان زانکۆکانی هه‌ر دوو لا واژۆ کراوه. یه‌کێک له پلانه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێم، ناردنی خوێندکارانی کورده بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی درێژه‌پێدانی پرۆسه‌ی خوێندن له قۆناغه‌کانی به‌کالۆریۆس و دوکتۆرا. ئێران له‌م بوراه‌دا ده‌توانێت بۆ خوێندکارانی کورد ئامانجێکی گونجاو بێت، هۆکاره‌کانیش ڕوونه.
له ڕووی جوغرافییه‌وه ئێران دراوسێی عێراق و نزیک له هه‌رێمی کوردستانه، به تایبه‌ت پارێزگا سنورییه‌کانی ئه‌م وڵاته که ده‌توانێت بۆ خوێندکارانی کورد شوێنێکی گونجاو بێت.
له قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان، تێچووی که‌می خوێندن له زانکۆکانی ئێران به تایبه‌ت له پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له به‌رامبه‌ر دراوی نیشتمانی ئه‌م وڵاته بۆ خوێندکارانی کورد گونجاوه و بۆ درێژه‌دان به پرۆسه‌ی خوێندن پێویستیان به پاره‌ی که‌متر ده‌بێت.
ئاسانکاری پێویست بۆ ئه‌و که‌سانه کراوه که ده‌یانه‌وێت له زانکۆکانی ئێران درێژه به خوێندن بده‌ن.
له هه‌مووش گرنگتر، ئێران و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت پارێزگا سنورییه‌کان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه لێک نزیکن و خوێندکارانی کورد له ڕووی زمان و که‌لتوره‌وه هیچ کێشه‌یه‌کیان نابێت.
پێشانگای توانای زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌رفه‌تێکی زێڕینه که خوێندکارانی کورد زیاتر له گه‌ڵ زانکۆکانی ئه‌م وڵاته ئاشنا بن، له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌ره‌تایه‌کی به‌هێز ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی زانستی له نێوان زانکۆکانی هه‌ر دوو لا.
س/جام کوردی