10/10/2017
ئيشراق 743 جار بینراوە
شۆڕشی به‌رده‌وام چیه؟
بیرۆکه‌ی شۆرشی به‌رده‌وام، له‌م کاته‌دا داوای ئه‌وپه‌ری سه‌رنجی هه‌ر مارکسیه‌ك ده‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی ململانێی ئایدۆلۆژی و ململانێی چینایه‌تی به ته‌واوی ئه‌م باسه‌ی له بیره‌وه‌ری جیاوازیه کۆنه‌کانی نێوان مارکسیه‌کان و ڕوسه‌کان ده‌رهێناوه و پێشنیارکردنی وه‌ك باسێکی په‌یوه‌ست به شۆرشی جیھانی به شیێوه‌یه‌کی گشتی و په‌یوه‌ندیکانی ناوه‌وه‌و شێوه‌کانی.
مانای بیرۆکه‌ی شۆرشی به‌رده‌وام بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که گه‌شه‌ی بۆرژوازیه‌ت تیایاندا دواکه‌وتوه، به تایبه‌ت کۆلۆنیال و نیمچه کۆلۆنیاله‌کان چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌و ته‌واو بۆ مه‌هامه دیموکراتیه‌کان و مه‌هامی ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی تیایدا ناتوانرێ بێته دی ته‌نھا به دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا نه‌بێت ،که‌وا پێشره‌وایه‌تی گه‌لی ژێرده‌ست ده‌کات، وه‌به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت جه‌ماوه‌ره جوتیاریه‌که‌ی.
مه‌به‌ست ته‌نھا له باسه کشتوکالیه‌کان نیه، به‌لکو باسه نه‌ته‌وه‌یه‌کانیشه، که ده‌ورێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له‌شۆرشی دیموکراتیدا بۆ جووتیاران، ئه‌وانه‌ی که زۆرینه‌ی ته‌واوی ووڵاته دواکه‌وتوه‌کانیان پێک هێناوه، وه به‌بێ هاوپه‌یمانێتی نێوان پرۆلیتاریا‌و جوتیاران، ناتوانرێ مه‌هامی شۆرشی دیموکراتی بسازێنرێ، وه هه‌تا ناتوانرێ به‌شێوه‌یه‌کی جدیش پێشنیار بکرێت. به‌ڵکه هاوپه‌یمانێتی نێوان ئه‌م دوو چینه‌ش نایه‌ته دی به‌بێ خه‌باتێکی سه‌رسه‌ختانه دژی بۆرژوازی لیبرالی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌رچه‌ند بێ پانتایی قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی شۆرش له ووڵاته جیاکاندا، ناتوانین له هاوپه‌یمانێتی شۆرشگێرانه‌ی نێوان پرۆلیتاریا‌و جوتیاران تێبگه‌ین، ته‌نھا له ژێر سه‌رکردایه‌تیه‌کی سیاسی‌دا نه‌بێ بۆپێشره‌وانی پرۆلیتاریای رێکخراو له پارتێکی کۆمۆنیست‌دا ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێ که ناتوانرێ سه‌رکه‌وتنی شۆرشی دیموکراتی بگاته ئه‌نجام, ته‌نھا له ڕێگه‌ی دکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریاوه نه‌بێت، که ئه‌ویش پشتیوانه به هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ جوتیاراندا، که یه‌که‌م جار مه‌هامی شۆرشی دیموکراتی تیایدا به دیدێت. ئه‌گه‌رهاتوو دروشمی بلاشیفه‌ی کۆن ( دکتاتۆریه‌تی کرێکاران و جوتیارانی دیموکرات ) له بۆچوونی مێژووییه‌وه نرخاند، به‌ته‌واوی ده‌ربرینی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌دۆزینه‌وه که‌له نێوان پرۆلیتاریا‌و جوتیاران و بۆرژوای لیبرالدا هه‌یه، که له سه‌ره‌وه دیاری کراوه.
شۆرشی ئۆکتۆبه‌ریش ئه‌مه‌ی سه‌لماند، به‌ڵام دارشتنه کۆنه‌که‌ی لینین پێشتر سنووری بۆ سرووشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه رامیاریه هاوبه‌شه‌ی نێوان پرۆلیتاریا‌و جوتیاران له نێو به‌شه شۆرشگێره‌که‌یدا دانه‌نا، به چه‌ند ده‌ربرینێکی تر، ئه‌و داڕێژراوه‌ی به زۆر په‌سندکرد که له هه‌ندێ سه‌پێندراوی نادیاری جه‌بریدا هاتبوو، که ده‌بوایه ئاواڵه بوایه، له ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی مێژوودا، له به‌رامبه‌ر هه‌ندێ ژمێردیاری دیارکراودا. تاقیکردنه‌وه مێژووییه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماند، له بارودۆخێکدا که هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی تری قبول نه‌ده‌کرد.
به‌شداربوونی جووتیاران هه‌رچۆنێك بێت گرنگی شۆرشگێرایه‌تی، ناتوانێت بێلایه‌ن بێت، ئه‌ی چۆن سه‌رکرده بێت؟.
جووتیاران یان به دوای کرێکاران ده‌که‌ون یان بۆرژوازی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان ناتوانن له ( دکتاتۆریه‌تی کرێکاران و جووتیارانی دیموکرات ) تێبگه‌ن، ته‌نھا به دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا نه‌بێت، که جه‌ماوه‌ری جووتیاران به دوا خۆیدا راده‌کێشێت.
دکتاتۆریه‌تی دیموکراتی کرێکاران و جووتیاران وه‌ك په‌یڕه‌و باشترین ناوه‌رۆکی چینایه‌تی دکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریای هه‌یه، ناشیه‌ته پێکھاتن له‌کاتێکدا نه‌بێت که بتوانرێ پارتێکی شۆرشگێری بێلایه‌ن رێك بخرێت، که به‌رژه‌وه‌ندیه دیموکراتیه‌کانی جووتیاران و بۆرژوازی بچوك به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌رببرێت.
حیزب به یارمه‌تی پرۆلیتاریا ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت و وه ده‌ست نیشانی به‌رنامه‌ی شۆرشگێری بکات، مێژووی نوێ، به تایبه‌تی مێژووی ڕوسیا له نێوان ئه‌م (25) ساڵه‌ی دوایدا ده‌ست نیشانی ئه‌وه ده‌کات که ناتوانرێ به‌سه‌ر ئه‌و رێگریه‌دا بپه‌رنه‌وه، به‌بێ دروستکردنی حیزبێکی جووتیاری، واته وونکردنی بۆرژوازی بچووك ( جووتیاران ) بۆ ئازادی ئابووری و سیاسی، وه بوغرایی قوولی ناوه‌وه‌یان رێده‌دات به هه‌ندێ له توێژه‌کانی سه‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بۆرژوازی گه‌وره‌دا هاوپه‌یمان بن، له‌کاتی یه‌کاڵابوونه‌وه‌ودا وه به‌تایبه‌تی له کاتی شه‌رو شۆرشدا، له‌کاتێکدا هه‌موو توێژه‌کانی تری دنیا له‌گه‌ڵ پرۆلیتاریا‌دا هاوپه‌یمان ده‌بن، توێژه‌کانی ناوه‌ندیش ناچار ده‌بن له نێوان ئه‌م دوو هێزه گه‌وره‌یه‌دا یه‌کێک هه‌ڵبژێرن، له نێوان رژێمی کرنسکی و ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فیدا، له نێوان کیومنتانغ ودکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا‌دا، ناکرێت و نابێت رژێمێکی نێوه‌ند هه‌بێت، واته دکتاتۆریه‌تی دیموکراتی کرێکاران و جووتیاران.
هه‌وڵدانی ئه‌مرۆی کۆمۆنیستی نێونه‌ته‌ویی، سه‌پاندنی دروشمی (دکتاتۆریه‌تی کرێکاران و جووتیارانی دیموکراته ) به‌سه‌ر ووڵاتانی خۆرهه‌ڵاتدا که زۆر ده‌مێکه مێژوو پیایده‌ڕوات و هیچ مانایه‌کی نیه ته‌نھا مانای کۆنه‌په‌رستی نه‌بێت، وه هێنده‌ی ئه‌م درووشمه له به‌رامبه‌ر درووشمی دکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا‌دا به‌کارده‌هێنرێت که له‌رووی رامیاریه‌وه یارمه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و تواندنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا ده‌دات له نێو جه‌ماوه‌ری بۆرژوازی بچوکدا، به‌مه‌ش بارودۆخێکی له‌بار هه‌لده‌که‌وێت بۆ دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی نه‌ته‌وه‌یی و له نێو چوون ودارووخانی شۆرشی دیموکراتی، خستنه ناوه‌وه‌ی ئه‌م درووشمه له به‌رنامه‌ی کۆمۆنیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی، له راستید ا خیانه‌تێکی مارکسیانه بوو له داب و نه‌ریتی ئۆکتۆبه‌ری به‌لشه‌فی.
دکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست وه‌ك هێزێکی سه‌رکردایه‌تی شۆرشی دیموکراتی، به دڵنیاییه‌وه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و خێرا رووبه‌رووی هه‌ندێ تێکشکاندنی قووڵ ده‌بێته‌وه له یاسای خاوه‌ندارێتی بۆرژوازی، شۆرشی دیموکراتی، له کاتی گه‌شه‌کردنیدا راسته‌وخۆ ده‌گۆرێت بۆ شۆرشێکی سۆسیالیستی و پاشان ده‌بێته شۆرشێکی به‌رده‌وام.
وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پرۆلیتاریاوه سنوور به‌ندی شۆرش ناکات، به‌ڵکو ته‌نھا واڵای ده‌کاته‌وه، وه ناتوانرێت له بنیادی سۆسیالیستی تێبگه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر بنه‌مای ململانێی چینایه‌تی نه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م ململانێیه، به‌له‌به‌ر چاو گرتنی یه‌کجاره‌کی ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیه سه‌رمایه‌داریه‌کان له سه‌ر ئاستی جیھانی، به دڵنیاییه‌وه ده‌گاته ئاستی ته‌قینه‌وه‌ی تووند، واته شه‌ری ناوخۆ له ناوه‌وه‌و شه‌ری شۆرشگێرانه‌ش له ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش سونه‌تی به‌رده‌وام بوونی خودی شۆرشی سۆسیالیستی دروست ده‌بێت، گه‌ر هاتوو په‌یوه‌ست بوو به ووڵاتێکی دواکه‌وتوه‌وه‌و شۆرشی دیموکراتی تیایدا دروست ببوو، یان به ووڵاتێکی سه‌رمایه‌داری کۆنه‌وه که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ به دیموکراتییه‌ت و په‌رله‌مانتارێدا رۆیشتبێت.
ناتوانرێ شۆرشی سۆسیالیستی له سنووری نه‌ته‌وه‌ییدا ته‌واو بکرێت، یه‌کێ له هۆیه سه‌ره‌کیه‌کانی قه‌یرانی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی له بوونی نه‌ته‌وه‌ی به‌رهه‌م هاتوو پێکدێت، که ئه‌م کۆمه‌ڵگایه دروستی کردوه‌و ده‌یه‌وێت له سنووری ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییدا بچێته‌ده‌رێ، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا شه‌ره‌کانی ئیمپریالیزم له لایه‌ك و ووڵاته یه‌کگرتووه بۆرژوازیه ئه‌وروپیه‌کان له لایه‌کی تر دێته گۆرێ.
شۆرشی سۆسیالیستی له‌نێو چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌دا ده‌ست پێده‌کات و وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شه ده‌کات، پاشان له‌سه‌ر ئاستی جیھانی ته‌واو ده‌بێت، به‌مه‌ش شۆرشی سۆسیالیستی به‌رده‌وام مانایه‌کی تازه‌تری ده‌بێت، فراوانتر له ووشه‌یه‌ك، ناتوانێت ته‌واو ببێت ته‌نھا به سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی کۆمه‌لگه‌ی تازه نه‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ستێره‌که‌ماندا.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی له سه‌ره‌وه بۆ گه‌شه‌ی شۆرشی جیھانی کێشامان، مه‌سه‌له‌ی ووڵاتانی ( پێگه‌یشتوو ) یان ( پێنه‌گه‌یشتوو) بۆ سۆسیالیزم ره‌تده‌کاته‌وه، به پێی ئه‌و دارێژراوه داواکراوه نه‌بزوه‌ی که به‌رنامه‌ی کۆمۆنیزمی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا دایناوه هێنده‌ی سه‌رمایه‌دار بازاری جیھانی و دابه‌شکردنی جیھانی کار‌و هێزی جیھانی به‌رهه‌م هێنانی دروست کردوه، کۆی ئابووری جیھانیشی بۆ بنیادی سۆسیالیزم ئاماده‌کردوه، هه‌موو ووڵاته جیاکانی دنیا ده‌یگه‌نێ، هه‌ریه‌ك به ڕێگه‌یه‌کی جیاواز‌و له بارودۆخێکی گونجاو‌دا، ووڵاتانی دواکه‌وتوو ده‌توانن پێش ووڵاتانی پێشکه‌وتوو بگه‌نه دکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا به‌ڵام دواتر ده‌گه‌نه سۆسیالیزم.
ووڵاتێکی دواکه‌وتووی کۆلۆنیاڵ یان نیمچه کۆلۆنیاڵ که پرۆلیتاریا تیایدا ته‌واو خۆی ئاماده نه‌کردووه که جووتیاران له ده‌وری خۆی کۆکاته‌وه و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌و به پێی ئه‌م زه‌مینه‌یه بێ توانایه شۆرشی دیموکراتیه‌ت ته‌واو بکات، به‌ڵام له ووڵاتێکدا که پرۆلیتاریا ده‌گاته ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی شۆرشی دیموکراتیه‌وه، هه‌مان چاره‌نووسی دکتاتۆریه‌ت و سۆسیالیستی پێشووی نابێت، بارمته‌ی هێزی به‌رهه‌م هێنانی نه‌ته‌وه‌یمان کرد به هێنده‌ی بارمته‌ی پێشکه‌وتنی شۆرشی سۆسیالیستی جیھانی.
بیرۆکه‌ی سۆسیالیزم له یه‌ك ووڵاتدا، که له‌سه‌ر ڕه‌چکه‌ی دژایه‌تی ئۆکتۆبه‌ر روابێت، ته‌نھا تاکه بیرۆکه‌یه‌که که به شێوه‌یه‌کی قوڵ و دروست پێچه‌وانه‌ی بیرۆکه‌ی شۆرشی به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌وڵدانی پیاوانی ڕیزی دوو، له‌ژێر نه‌شته‌ری ره‌خنه‌دا، بیرۆکه‌ی سۆسیالیزمی له یه‌ك ووڵاتدا سنوور به‌ند کرد، له ڕووسیای ته‌نیادا به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندێتی تایبه‌تی ( گه‌وره‌یی و به‌روبوومه سروشتیه‌کان ) کاره‌کان چاك ناکات به‌ڵکه زیاتر خراپی ده‌کات، وازهێنان له هه‌ڵوێستی جیھانی ، به شێوه‌یه‌کی مسۆگه‌ر ده‌گاته رێکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی، یان بۆ تێروانینی باشترین و چاکترینی تایبه‌ت که رێگه ده‌دات به هه‌ندێ ووڵات گه‌مه‌ی سه‌رکه‌وتنی پێ ببه‌خشێت، که ووڵاتانی تر ناتوانن بیگه‌نێ.
دابه‌شکردنی جیھانی بۆ کار، وه پشت به‌ستنی پیشه‌سازی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر ته‌کنه‌ڵۆجیای بێگانه و وه پشت به‌ستنی هێزی به‌رهه‌م هێنان له ووڵاتانی پێشکه‌وتوودا له‌سه‌ر ماده‌ی خامی ئاسیا …هتد دروست بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی بێلایه‌ن و دابراو له هه‌ر پارچه‌یه‌ك بێت له جیھاندا کردۆته مه‌حاڵ.
بیرۆکه‌ی ستالین و بۆخارین دژایه‌تی شۆرشی دیموکراتی به شۆرشی سۆسیالیستی به ته‌نھا به شێوه‌یه‌کی میکانیکی ناکه‌ن، به‌ده‌ر له تاقیکردنه‌وه‌کانی شۆرشه‌کانی ڕووسیا، به‌ڵکو شۆرشی نه‌ته‌وایه‌تی به‌سه‌ر شۆرشی جیھانی‌دا پێ باشتره.
ئه‌وان به‌روبوومی ووڵاتانی دواکه‌ووتو ده‌خه‌نه خزمه‌ت بنیادنانی رژێمی دیکتاتۆری دیموکراتی ، که هێنانه‌گۆرێی مه‌حاڵه و له رووی دکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا‌دا به‌رزی ده‌کاته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ندێ خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه ده‌چێته نێو ئه‌م بیرۆکه‌یه له سیاسه‌تدا که خه‌باتی پرۆلیتاریا ئیفلیج ده‌کات ، له پێناو ده‌سه‌ڵات له خۆرهه‌ڵات و قووڵبوونه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆرشه‌کانی ووڵاتانی داگیرکراو.
به پێی بیرۆکه‌ی پیاوانی ریزی دوو، گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پرۆلیتاریاوه، خۆی له خۆیدا شێوه‌یه‌که له ته‌واوکردنی شۆرش به پله‌ی نه‌وه‌د، به پێی ده‌ربرینی ستالین سه‌رده‌می واڵابوونی چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وایه‌تیه.
بیرۆکه‌ی تێکه‌ڵاو بوونی کۆلاك به سۆسیالیزم وه بیرۆکه‌ی (پاله‌وانانی کاریگه‌ر ) بۆرژوازی جیھانی، ناتوانرێت له یه‌کتر جیابکرێنه‌وه، وه‌هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌ی سۆسیالیزم له ته‌نھا یه‌ك ووڵاتدا، پێکه‌وه ده‌وه‌ستن و پێکیشه‌وه هه‌ره‌س دێنن.
بیرۆکه‌ی سۆسیالیزمی نه‌ته‌وه‌یی( کۆمۆنیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی ) وه‌ك چه‌کێکی یارمه‌تیده‌ر به‌کارده‌هێنێ و ده‌یخاته خزمه‌ت خه‌بات کردن له دژی به‌کاربردنی چه‌ك، سیاسه‌تی ئێستای کۆمۆنیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی، په‌یره‌وه‌که‌یی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکه‌کانی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆچونه‌دا دێته‌وه، وه کردویه‌تیه تیپێکی یاریده‌ده‌رو هیچ ئاماده‌ییه‌کی نیه بۆ ده‌رئه‌نجامدانی ئه‌و مه‌هامه‌ی که پێشنیاری له‌سه‌ر کرابوو به‌شێوه‌یه‌کی بێلایه‌ن.
به‌رنامه‌ی کۆمۆنیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ی بۆخارین دایناوه، به ته‌واوی گواستنه‌وه‌یه، هه‌وڵدانێکی بێ هووده‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن له نێوان بیرۆکه‌ی سۆسیالیزم له یه‌ك ووڵاتدا له‌گه‌ڵ مارکسیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له‌کاتێکدا ناتوانین ئه‌وه‌ی دواهه‌مین له ڕه‌وتی به‌رده‌وامی شۆرشی جیھانی جیابکه‌ینه‌وه. خه‌باتی
ناره‌زایه‌تیه‌کانی چه‌په کۆمۆنیسته‌کان له پێناو سیاسه‌تێکی دروستداو وه په‌یره‌وێکی چاك له کۆمۆنیزمی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌بات له‌پێناو به‌رنامه‌یه‌کی مارکسی به‌ستراوه‌ته‌وه که له‌یه‌کتر جیاناکرێنه‌وه، وه مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه به‌ستراوه‌ته‌وه به دوو بیرۆکه‌ی دژ به‌یه‌که‌وه : بیرۆکه‌ی شۆرشی به‌رده‌وام و بیرۆکه‌ی سۆسیالیزم له یه‌ك ووڵاتدا. کێشه‌ی شۆرشی به‌رده‌وام له ده‌مێك کاته‌وه نه‌خشه بۆ پانتایی ئه‌و ناکۆکیه‌ی نێوان لینین و ترۆتسکی کێشاوه، وه‌باشتر له‌وه‌ش، مێژووش به‌کاری هێناوه، به‌کارهێنانێکی ته‌واو. ئه‌م فرمانه به‌ستراوه‌ته‌وه به خه‌بات له نێوان بیر‌ورا بنه‌ره‌تیه‌کانی مارکس و لینین له لایه‌ك و بژارکردنی ناوه‌ندیش له لایه‌کی تر.
ئێستانيوز - نووسینی: لیۆن ترۆتسکی