09/01/2018
ئيشراق
645 جار بینراوە

جیاوازی نێوان داواکاری خەڵک و پیلانی ئاژاوەگێڕی

بوونی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لە هەر وڵاتێک بە بابەتێکی ئاسایی دادەنرێت، خەڵک بە ئازادانە بتوانن داواکارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو. هیچ وڵاتێک شامی شەریف نییە کە بێ کێشە و گرفت بێت و لە هەمان ئەمریکای قیبلەی کۆمەڵە فریوخواردوویەک بە دەیان کەموکوڕی و کێشە و بێکاری و ... دەبینرێت. بەڵام هەوڵی بەلاڕێدابردنی داواکاری خەڵک لە لایەن پیلانگێڕانەوە خاڵێکی گرنگە کە دەبێت وردبینی بۆ بکرێت.
ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ئێران لە دوو گۆشەنیگاوە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. یەکەم، ئەوەی کە خەڵک ناڕەزایەتییان هەیە و داواکاری ڕەوای خۆیان شوێنگری دەکەن. کۆمەڵێک لە کەموکوڕییەکانی لایەنەکانی جێبەجێکار بووەتە جێی ناڕەزایەتی بەشێک لە خەڵک و لەم ڕووەشەوە ناکارامەیی لە کەرتی ئابوریدا دەبینرێت.
دووەم، ئەوەی کە پێویستە ئەوەیە کە ئاماژە بە بوونی ڕەوتی دژبەری شۆڕش لە ئاژاوەگێڕییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو بدرێت. دژبەرانی شۆڕش لە هەر دەرفەتێک بۆ زیان گەیاندن بە وڵات کەڵک وەردەگرن و هەوڵ دەدات لە چوارچێوەی داواکارییەکانی ڕەوای خەڵک، ئامانجی ناسەقامگیرکردنی وڵات پەیرەو بکات. بوونی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری، هەلومەرجی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، نالەبار دەکات و ئەمەش هەمان بابەتە کە خەڵک لێی ئاگادارن. ئاژاوەگێڕان و ئەندامانی لایەنەکانی دژبەری شۆڕش هەوڵ دەدەن لەم کەشەدا ئامانجە ڕەشەکانی خۆیان مسۆگەر بکەن.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم ڕووداوانە ئەوەیە کە تاوتوێی خاڵە لاوازەکانی خۆمان لە بواری میدیایی بکرێت. پێویستە لێکدانەوەی ئەوەش بکرێت کە چۆن کەناڵێکی تلێگرام و میدیاکانی دژبەری شۆڕش لەم دەرفەتە کەڵک وەردەگرن و هەوڵی پەرەپێدانی ئاڵۆزییەکان دەدەن. بە پێویست دادەنرێت لەم بوارەدا کاری جیدی بکرێت و میدیاکانی لایەنگری مافی خەڵک لێکدانەوە و شرۆڤەی تایبەت بە خۆیان هەبێت. ئەوان دەبێت ناوەڕۆک و ئامانجی میدیاکانی دژبەری شۆڕش بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە.
بە دڵنیاییەوە لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ وەها هەلومەرجێکدا دوو ستراتیژ پەیرەو و جێبەجێ بکرێت. وەک چۆن لە ڕابردوودا بەشێک لە خەڵک داواکاری ئابورییان هەبووە و ئەمڕۆش بە هەمان شێوە لە ئاکامی هەندێک سیاسەتی ئابوری دیسانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، دەبێت بەرپرسانی پەیوەندیدار کاردانەوەیەکی ئەرێنییان بۆ داواکارییەکان هەبێت و هەوڵی چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان بدەن.
بەڵام تایبەت بە ئاژاوەگێڕی دژبەرانی شۆڕش بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان خەڵک، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوازی جیدی وەڵامێکی توند بەوان بدەنەوە.
ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بدەینەوە، بە دەیان پیلانی جۆربەجۆر لە لایەن ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی گوێڕایەڵی ئەوان لە ناوچەکە دژ بەم دەسەڵاتە داڕێژراوە، بەڵام لە ئاکامدا ووشیاری گەل و بەرپرسان بە تایبەت ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرجەم ئەو پیلان و نەخشانەی پووچەڵ کردووەتەوە و بۆ هەمیشە ئاڵای پیرۆزی ئێران بە شەکاوەیی دەمێنێتەوە.
ڕەزا ڕەحمەتیان   

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP