20/11/2018
ئيشراق 570 جار بینراوە
ئه‌مریکا لاوازتر له‌وه‌یه کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و عێراق دابنێت
پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی دیکتاتۆر، عێراق به ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی گه‌یشت. به ئیراده‌ی خه‌ڵک و له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه وێڕای به‌شداری سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان، حکومه‌ت، په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته پێکهێنرا. ده‌توانین بڵێین که عێراقی پاش 2003 بوو به نموونه‌یه‌کی دیمۆکراسی له وڵاتانی عه‌ره‌بی. ئه‌و وڵاتانه‌ی که زۆربه‌یان له گه‌ڵ دیمۆکراسی و هه‌ڵبژاردنه‌کان نامۆن و وڵاتی وه‌ک سه‌عوودیا که هێشتا دیمه‌نی سندۆقه‌کانی ده‌نگدان لای خه‌ڵکه‌وه به شتێکی سه‌یر داده‌نرێت.
وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌م دۆخه‌ی عێراقیان به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر خۆیان داده‌نا. دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئالی سه‌عوود که بوونی دیمۆکراسی و کاریگه‌ری ده‌نگی خه‌ڵکیان له عێراق به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری خۆیان ده‌زانی، به پیلانی جۆربه‌جۆر له دژی وه‌ستانه‌وه و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که عێراقی پاش سه‌دام ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیری به خۆوه نه‌بینێت. پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه له عێراق بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدان و چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک قاعیده و داعش و به هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوان له‌م وڵاته بوونه قوربانی سیاسه‌ته‌کانی سه‌عوودیا و هاوپه‌یمانه‌کانی. به‌ڵام عێراق به‌ره به‌ره به سه‌ر دوژمنایه‌تی و پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌واندا زاڵ بوو و به‌ره‌و پێشکه‌وتن هه‌نگاوی ناوه. له ساڵانی پاش 2003 به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش وه‌ک ده‌ستکردی ئه‌مریکا و سه‌عوودیا، وڵاتێک به هه‌موو شێوازێک هاوکاری عێراقییه‌کانی کردووه. کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و وڵاته بووه که هاوکاری عێراقییه‌کانی کرد تا پیلانی داعش شکست بێنێت و عێراق به یه‌کڕیزی پێکهاته‌کان و یه‌کگرتوویی خاکه‌که‌ی بمێنێته‌وه.
عێراق و ئێران دوو وڵاتی دراوسێن، سنورێکی به‌رفراوانی هاوبه‌ش و چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شی دیکه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و به‌غدا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی ئه‌مریکا، سه‌عوودیا، ئیمارات و ... به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندندابێت. ئێران ئه‌رکی خۆیی وه‌ک وڵاتێکی دراوسێ له به‌رامبه‌ر عێراق به جێ هێناوه. له شه‌ڕی دژ به داعش هاوکارییه‌کانی ئه‌م وڵاته وایکرد که عێراقییه‌کان به هێزه‌کانی سوپا، پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، حه‌شدی شه‌عبی و .... گرووپی تیرۆریستی داعش تووشی شکست بکه‌ن و ناوچه داگیرکاوه‌کان دیسانه‌وه ئازاد بکه‌نه‌وه. ئێران له پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مێژووییه ڕایگه‌یاندووه که وه‌ک قۆناغی شه‌ڕی داعش له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش هاوکار و پاڵپشتی گه‌ل و حکومه‌تی عێراق ده‌بێت.
ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع) به باشترین هێمای به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان گه‌ل و حکومه‌تی ئێران و عێراق داده‌نرێت. هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان تاران و به‌غدا له به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمی جه‌ماوه‌ری جیهان ڕاستییه‌کانی دووپات کرده‌وه که هیچ ده‌ستێکی تێکده‌ر ناتوانێت کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و به‌غدا دابنێت.
پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق، ئێران وه‌ک هه‌میشه پاڵپشتی خۆیی بۆ ده‌نگ و ئیراده‌ی گه‌لی عێراق دووپات کرده‌وه. تاران پێشوازیی له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کرد. حکومه‌ته‌که‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی به دڵنیاییه‌وه کار له سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران ده‌کات.
سه‌رۆک کۆماری عێراق که خاوه‌ن ئه‌زموونه له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کان، گه‌شتێکی بۆ ناوچه‌که ده‌ستپێکردووه. به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵ ده‌دات به هاوکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چه‌شنێک له هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که دابین بکات. شاره‌زایانی کاروباری ناوچه‌که له‌و بڕوایه‌دان که به‌غدا ڕۆڵی گرنگی له دابه‌زاندنی ئاستی ئاڵۆزییه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت له نێوان ئێران و سه‌عوودیا ده‌بێت. پێده‌چێت ئه‌نجامی سه‌ردانه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ وڵاتانی ناوچه‌که به‌م ئاراسته‌یه‌دا بێت.
سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ تاران ده‌توانێت لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران بکاته‌وه. سه‌رۆک کۆماری عێراق له پێگه و کاریگه‌ری تاران له ئاستی ناوچه‌که و جیهان تێده‌گات و به هه‌مان شێوه ده‌زانێت که چ ڕۆڵێکی گرنگی له پاراستنی عێراق له شه‌ڕی دژ به داعشدا هه‌بووه. ئێستا نۆره‌ی عێراقییه‌کانه که به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران بتوانێت وه‌ڵامی هاوکارییه‌کانی ئێران بداته‌وه.
ئه‌مریکا تاکلایانه و به پێشێلکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵه سزایه‌کی به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه. عێراق یه‌ک له‌و وڵاتانه ده‌بێت که به حوکمی سنورێکی به‌رفراوانی هاوبه‌ش و ڕێژه‌یه‌کی زۆر له ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته، کاریگه‌ری زۆری له گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا به‌رده‌که‌وێت. عێراق هاورده‌کاری گاز و کاره‌بای ئێرانه، به‌ده‌ر له‌مه‌ش به‌شێکی زۆر له پێداویستییه‌کانی له ڕێگای ئێرانه‌وه هاورده ده‌کات. ئه‌مریکا که هیچ کات له خه‌می پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی عێراقدا نه‌بووه گوشاره‌کانی له سه‌ر به‌غدا چڕ کردووه‌ته‌وه که ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران دابه‌زێنێت. بۆ نموونه، ته‌نیا موڵه‌تی 45 ڕۆژی به حکومه‌تی عێراق داوه که چیدی کاره‌با و گازی ئێران هاورده نه‌کات. ئه‌نجامی ئه‌م گوشارانه‌ی ئه‌مریکا له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوونی عێراق به گه‌مارۆکان کاره‌ساتی به دواوه ده‌بێت. ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک سه‌عوودیا که ده‌یانه‌وێت ببنه جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌نارده‌ی کاره‌بای ئێران بۆ عێراق، هه‌مان ئه‌وانه‌ن که هه‌نارده‌کاری سه‌ره‌کی تیرۆریستان و ئایدۆلۆژیای توندڕۆیی و ته‌کفیر بۆ ئه‌م وڵاته بوون و ده‌ستیان به خوێنی هه‌زاران عێراقی تێکه‌ڵ بووه و باشتر بڵێین که هاوبه‌شی تاوانه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانن له عێراق.
ئه‌مریکا، سه‌عوودیا و ئه‌وانی دیکه ناتوانن کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق دابنێن. مێژوویه‌کی هاوبه‌ش، سنورێکی به‌رفراوان، که‌لتور و ئائینی هاوبه‌ش و ده‌یان خاڵی دیکه ئه‌م دوو گه‌له‌ی پێکه‌وه گرێداوه. ئێستاش گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا ناتوانێت کاریگه‌ری له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان دابنێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌ی واشنتن نابێت. ئایا ئه‌مریکا ده‌توانێت حاشا له‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه و هه‌زاران کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی عێراق له گه‌ڵ ئێران بکات؟ کام به‌پرس و سیاسه‌تمه‌داری عێراقی هه‌یه که ڕاستگۆیانه سیاسه‌تی ئه‌مریکا له دژی دانیشتووانی عێراق ناو نه‌بات؟ حکومه‌تی نوێی عێراق و به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته ده‌زانن که بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له گه‌ڵ ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌کاندا ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران ڕاستگۆیانه له گه‌ڵ ئه‌وان بووه و وه‌ک ئه‌مریکا کێشه و گرفتی بۆ ئه‌وان نه‌خوڵقاندووه و چاوی له داهات و سامانی ئه‌م وڵاته نه‌بووه.
بێ گومان سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ تاران هه‌وڵێک له پێناو گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت. په‌یامێکیشه بۆ ئه‌مریکای تره‌مپ که ناتوانێت ئه‌م دوو گه‌له لێک جیا بکاته‌وه. دانوستانه‌کانی تاران وانه‌یه‌ک بۆ تره‌مپ و تاقمه توندڕۆکه‌ی ده‌بێت که باشتر له سیاسه‌ت تێبگه‌ن و به‌و ڕاستییه بگه‌ن که چه‌کی گه‌مارۆ زۆر ده‌مێکه کاریگه‌ری خۆیی له ده‌ست داوه و ئێران سه‌عوودیا نییه که ملکه‌چی بڕیاره‌کانی کۆشکی سپی بێت و ئه‌مجاره‌ش به خۆڕاگری و سیاسه‌تی حه‌کیمانه، قۆناغی گه‌مارۆکان به سه‌رکه‌وتوویی تێپه‌ڕ ده‌کات.
س/جام کوردی