23/11/2017
ئيشراق
1621 جار بینراوە

گەنج لەم وڵاتەدا

گەنجێتی قۆناغێکە لە قۆناغەکانی تەمەنی مرۆڤ و دەکەوێتە نێوان منداڵی و پیریەوە و بە کەسانی 20 بۆ 40 ساڵ دەوترێت گەنج ، بەگشتی ئەو تەمەنە بە لوتکەی هێزو ووزە و توانای بەرگەگرتن و پڕ چالاکی هەژماردەکرێت بە بەرچاو قۆناغەکانی تری مرۆڤ . ئەم قۆناغە بە گرنگترین قۆناغی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی بنیاتنانی کەسایەتی تاک لەلایەن هەوڵ و ئەزموونەکانی خۆیەوە لە ڕێگەی توانا هزری و جەستەییەکانیەوە.

بەگشتی پێویستە لەو قۆناغەدا مرۆڤ هەنگاو بنێت بۆ گەیشتن بە خەونەکانی و ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە لەگەڵ خواست و توانایدا دەگونجێت ، هەروەها لەو تەمەنەدا گەنج حەز بە سەلماندنی تواناکانی دەکات لە ناو کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی بەهرەکانییەوە.

بەگشتی لە ڕۆژهەڵات و لە قۆناغی گەنجێتی دا گەنجەکان گرنگی بەچەند بابەتێک دەدەن کە پێویست نییە لە گرنگترین بابەتیش کە لە ئێستادا تەواوی کوردستانی گرتۆتەوە دۆخی سیاسیە ، ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنج زۆرینەی کاتەکانیان باس لە بارودۆخی سیاسی دەکەن بە گشتیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ نمونە هەر یەک لە ئێمە ڕۆژانە کاتێک هەژمارە تایبەتییەکەی دەکاتەوە لە ماڵپەڕی فەیسبوک زۆرترین بڵاوکراوەکان لەسەر دۆخی سیاسیە وەک لەو بابەتانەی کە تایبەتن بە گەنج و خواستی گەنج ، یاخود کاتێک چەند هاوڕێیەک کۆدەبنەوە گەرمترین بابەتی کۆبوونەوەکانیان باسکردنی ڕەوشى سیاسیە، لەکاتێکدا زۆرێک لەو گەنجانە چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و چ بە ناڕاستەوخۆ بێت پەیوەندییان بە کاری سیاسییەوە نییە ، کەواتە پێویست ناکات کاتەکانت بە ڕوونکردنەوەو پێناسەکردنی دۆخەکان تەرخان بکەیت گەنج واتە ئامانج ،هیوا ،سەرکەوتن بیر لە خەونەکانت بکەرەوە و هەنگاوبنێ بۆ هێنانە دییان ،ژیان کورتە بەو شێوەیە بژی کە پێویستە ، ڕێگە مەدە ڕووداوەکان ڕەفتارت بگۆڕێت و لەبیری بکەیت کە بژیت وەک گەنجێک هەرگیز هەنگاو مەنێ لە ئاستێکی ژیانت بۆ ئاستێکی تر لەکاتێکدا کۆتای پێ نەهاتووە ،لە ئێستادا زۆرترین ووزەت هەیە بۆیە لێی سودمەندبە و فێرببە و بەردەوام زانیاری کۆبکەرەوە، زیاتر بخوێنەرەوە تاکو ببیتە کەسێکی لێزان و شاەزا ،چێژ لە شتە بچوکەکان ببینە.
زیرەکیت نیشان بدە بە ئەنجامدانی سەرکێشی و بڕوات بەخۆت هەبێت، هەمیشە لەو کەسانە نزیک بەرەوە کە هۆکار و پاڵنەرن بۆ هێنانەدی خەونەکانت ، نابێت ئێمە گرنگی بە بەهرەکانمان نەدەین و کۆڵ بدەین لەبیرت نەچێت تۆی گەنج نەوەی داهاتوویت ، ئەگەر تۆ کە کەسێکیت و حەزت لە بواری سینەمایە لە ئێستا زووتر نییە ئەو کەسانە بناسە کە لەبواری هونەردا کاردەکەن ،پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزتر بکە و خۆشەویستی ببەخشە بێ بەرامبەر ئەوە بزانە کە پێویستە هەوڵ بدەیت بۆ دروستکردنی بەختەوەریت و ئەو کارانە ئەنجام بدە کە دڵخۆشت دەکەن و گرنگی بدە بەو شتانەی کە پارەو سامان ناتوانێت بیانکڕێت وەک هاوڕێیەتی و کەسایەتی و ڕێز و خۆشەویستی تاکو دەرونێکی ئارامت هەبێت.
بینایی شۆرش 

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP