17/12/2017
ئيشراق
427 جار بینراوە

گەڕانەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ ئامانجە ڕاستەقینەکەی

زیاتر لە ٥٠ وڵاتی ئیسلامی پێکەوە کۆبوونەوە تا ڕێگاچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی داگیرکردنی قودس بدۆزنەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە هێز و دەفرایەتی خۆیان لە چارەسەربوونی قەیرانێکی جیهانی کە ڕژێمی زایۆنیستی خوڵقاندوویەتی، ڕۆڵیان هەبێت. مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە لە ساڵانی ڕابردوو بە هۆکاری جۆربەجۆر ڕووبەڕووی کێشە و بەربەست بووەتەوە.
لانیکەم نیوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە وڵاتانی عەرەبی پێکهاتوون کە خۆیان لە پرسی فەڵەستین بە خاوەن ماف دەزانن، بەڵام خواستی زۆربەی ئەم وڵاتانە و گەلەکانیان نەک تەنیا بە هۆی نەبوونی دەسەڵاتێکی سەربەخۆ مسۆگەر نەبووە بەڵکوو بە داخەوە ڕەوتی تێکۆشانی ئەم وڵاتە عەرەبییانە بەدەر لە چەندین وڵات بەرەو دابەزینی تەواو ڕۆیشتووە.
ئەوان هەوڵیان داوە لە ڕێگای سازشت و قبووڵکردنی نێوەندگێڕی ئەمریکا بەشێک لە مافەکانی فەڵەستینییەکان وەربگرنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەمان بینیوە کە وڵاتانێک وەک میسر و ئەردەن و هەروەها دەسەڵات و کەسایەتییە فەڵەستینییەکان بە بەشداری لە ڕەوتی دانوستانەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەناچاری وازیان لە بەشێکی زۆر لە مافەکانی فەڵەستینییەکان هێناوە و ئەڵبەت ئەمەش لە هەلومەرجێکدا بووە کە بەشێک لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبیش بەردەوام جەختیان دەکردەوە کە پرسی فەڵەستین دانوستانی لە سەر ناکرێت.
سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی و بەردەوامبوونی تاران لە بەرەی داکۆکی و بەرگری لە مافی فەڵەستین وەک یەکەم پرس و کێشەی گرنگی جیهانی ئیسلام بوو بە هۆی ئەوەی کە سەرەڕای ئاوابوونی خۆری پرسی فەڵەستین لە ڕوانگەی وڵاتانی عەرەبییەوە، بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی لە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی داکۆکی لە مافی فەڵەستینییەکان بەردەوام بن.
سەرەڕای ئەمەش پێویستە بوترێت کە بەداخەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئەم ڕەوتەش کاریگەری نەرێنیی لە سەر ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هەبووە. لەم هەلومەرجێکی وەها و پاش بڕیارە هەڵەکەی دوناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ڕژێمی زایۆنیستی، دەتوانێت وەک هۆی پێکهێنانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ببێتە ئامرازی گەڕانەوەی هێز و دەسەڵاتی وڵاتانی ئیسلامی بە عەرەب و ناعەرەبییەوە.
کاریگەری دیکەی بڕیارە هەڵەکەی ترەمپ ئەوەیە کە وڵاتانێک کە هیوایان بە نێوەندگێڕی ئەمریکا هەبووە بەو ڕاستییە گەیشتوون کە لە ڕێگای ئەمریکاوە مافی فەڵەستینییەکان و چارەسەربوونی ئەم کێشەیە دەستەبەر نابێت.
لە بەر ئەوەی کە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕوون بووەتەوە کە ئەمریکا واز لە لایەنگری و گەیشتنی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجە ناڕەواکانی ناهێنێت و هەنگاوێک بە ئاراستەی مسۆگەربوونی مافی فەڵەستینییەکان هەڵناگرێت. واشنتن خۆی بە دابینکاری ئاسایش و سەقامگیری ئیسرائیل دەزانێت. شکستی ئەمریکا لە دابینکردنی ئەمە سەقامگیرییە و دژایەتی بەرەی خۆڕاگری، تەنانەت لە ڕێگای هەندێک پیلانی وەک پێکهێنانی داعش و پاڵپشتی لەم گرووپە تیرۆریستییە، ترەمپی بەرەو پێدانی ئیمتیازی زیاتر بە ڕژێمی زایۆنیستی و ڕاگەیاندنی بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ قودس ناچار کرد.
دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بین کە ئەم دوو گۆڕانکارییە گرنگە، واتە سەرهەڵدانی بزوتنەوەی دژە زایۆنیستی و هەروەها نەمانی هیوا بە هاوکاری ئەمریکا لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ڕەنگدانەوەی زیاتری هەبێت. هەروەها دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بین وەک چۆن کە ڕژێمی زایۆنیستی پێداگری لە سەر هێزی سەربازی خۆی لە شەڕ و دەسدرێژییە سەر ناوچەکانی دیکە دەکات، ڕێکخراوی هاوریکاری ئیسلامیش لە بڕیارێکی کاریگەردا هێزی قودسی ئیسلامی بە مەبەستی ئازادکردنەوەی خاکی داگیرکراوی فەڵەستین پێک بێنێت تا لانیکەم لەم کات و قۆناغە گرنگەدا وڵاتانی ئیسلامی بە ئەرک و بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان هەستنەوە.
خاڵێکی هەرە گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە هەر چەشنە دابەشکردنێک لە قودس بە تێڕوانینی گەلی فەڵەستین و گەلانی ئیسلامی، خیانەت بە ئامانجی فەڵەستینییەکان هەژمار دەکرێت. لە بەر ئەوەی کە ئێمە دابەشکردنی قودس بە دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە سەرەتای داگیرکردنی تەواوی ئەم خاکە پیرۆزە لای ڕژێمی زایۆنیستی دەزانین و لە هەمان کاتیشدا لەو بڕوایەداین کە لە ئێستادا وڵاتانی ئیسلامی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستییان بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی هەیە و نابێت هیچ هۆکارێک کاریگەری لە سەر مسۆگەربوونی ئەم یەکڕیزییە دابنێت.س/ جام کوردی

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP