10/12/2017
ئيشراق
406 جار بینراوە

خوێندنەوەیەک بۆ بڕیارە هەڵەکەی ترەمپ

پرۆژەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ڕژێمی زایۆنیستی یەکەم جار نییە کە لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە قسەی لە سەر بکرێت بەڵکوو لە خولەکانی ڕابردووی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە هەردەم وەک یەکێک لە تەوەرە گرنگەکان بوونی هەبووە کە هەندێک کات وەک گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس دەهات. بەڵام لە پێش سەردەمی ترەمپ ئەم بڕیارە هیچ کات جێبەجێ نەکرا. پرسیار ئەوەیە کە ئەم پرسە بۆ هەمیشە لە ئارادا بووە. بۆ ئەم پرسیارە سێ وەڵام هەیە:
یەکەم: گوشاری لۆبی زایۆنیستی لە سەر حکومەتی ئەمریکا بە ئامانجی هەڵوەشانەوەی پلانی پێکهێنانی دوو دەوڵەت. ئەم بابەتە بە تایبەت لە کاتێکدا گەڵاڵە دەکرا کە لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گوشارێک لە بەرژەوەندی فەڵەستینییەکان هەبووە و وڵاتانێک سەرەڕای بۆچوونی ئەمریکا ڕوویان لە گەڵاڵەکردنی ئەم بابەتە دەکرد و ئەمەش کێشەی لە بەردەم واشنتن دەخوڵقاند. لەم نێوەندەدا حکومەتی ئەمریکا بە ئامانجی گۆڕینی ناوەڕۆکی بابەتەکە، باسی لە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل یان گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی خۆی بۆ ئەم شارە کردوە کە تا پێش ترەمپ نەبووە کردار. وەک چۆن دەزانن لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەورووپی، پرۆژەی پێکهێنانی دوو دەوڵەتیان لە سنورەکانی ساڵی ١٩٦٧ لە پارلەمانەکانی خۆیان پەسەند کردبوو.
دووەم: حکومەتی نتانیاهۆ بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆژەی درووستکردنی شارۆچکە جولەکەنشینەکان لە قودسی ڕۆژهەڵات، گوشاری زۆری لە سەرە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرکردەکانی ئەم ڕژێمە بۆ لەناوبردنی ئامانجی فەڵەستینییەکان پێویستیان بە داگیرکردنی تەواوی ئەم شارە هەیە کە ڕەمزی فەڵەستینییەکانە.
لەم نێوەندەدا حکومەتی ئەمریکا لە قۆناغە جیاوازەکان بە گەڵاڵەکردنی ئاشکرای لکاندنی قودس بە ئیسرائیلەوە لە ڕاستیدا گوشارەکانی لە سەر حکومەتی زایۆنیستی لادەبرد و بە شێوازێکی کاتی خۆی لە ئەستۆی دەگرت و لە ئاکامدا ئەمەی بە سەر وڵاتانی وەک سەعوودیا، ئەردەن و میسر دەسەپاند، واتە بە دواخستنی ئەم بڕیارە کاردانەوەکانی ئەوانی تاقیدەکردەوە و ئەوانیش وایان ڕادەگەیاند کە گوشارەکانیان بووەتە هۆی ڕێگری لە داگیرکردنی قودس لە لایەن ئیسرائیلەوە. ئەم وڵاتانەش بەم هەنگاوە ڕا و بۆچوونی خۆیان بە سەر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستیندا فەرز دەکرد.
سێهەم: کاتێک حکومەتە عەرەبییەکانی سەر بە ئەمریکا تووشی کێشەی جیدی دەبوون و گۆڕەپانی ناوچەییان دەدۆڕاند و ئەم دۆڕاندنەشیان بە کەمتەرخەمی ئەمریکا لە پاڵپشتی لە خۆیان ناو دەبرد و هەندێک جار ئەوەش دەبیسترا کە جێگرەوەیەک بۆ واشنتن بدۆزنەوە، ئەمریکا بە پێشخستنی دۆسیەی فەڵەستین کە سەرەکیترین دۆسیەی عەرەبییە، ئەوانی شڵەژاو دەکرد و ڕێگای واشنتنیان دەگرتە بەر، ئەمریکاش هەر چەشنە هاوکاری و پاڵپشتییەکی بە هەبوونی پەیوەندی چالاکی ئەوان لە گەڵ ئیسرائیل گرێ دەدا و لە ڕاستیدا بەسراوەیی ئەم وڵاتانەی بە ئەمریکاوە زیاتر دەکرد.
ئەڵبەت پێویستە بزانین کە ئاکامی ئەم بڕیارەی ترەمپ بە کوێ دەگات، ئایا لە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە کۆسپ و تەگەرەی نایەتە بەردەم.
ئەم بابەتە لە ڕاستیدا دەستی ئێرانی لە پێکهێنانی بەرەیەکی ناوچەیی بە ئامانجی بەرگری لە فەڵەستین زیاتر کراوە کردووە.س/ جام کوردی

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP