04/03/2018
ئيشراق
554 جار بینراوە

سیاسەتێکی سەرکەوتووی ئێران

 جیهانی ئیسلام لە ڕووی حەشیمەت و جوغرافیاوە لە ئەگەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی بە جەمسەرێکی بەهێزی جیهانی دادەنرێت، حەشیمەتێکی زیاتر لە یەک ملیار کەسی و بوونی وڵاتانێکی زۆر بە جوغرافیایەکی هەستیارەوە کە بێ گومان کاریگەریی لە سەر نەخشەی سیاسی جیهان و هاوکێشەکانی دەبێت، بەڵام ڕەوتی ستەمکاری جیهانی ئەم هێز و کاریگەرییەی پێ قبووڵکراو نەبووە.
ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بۆ بێ کاریگەرکردنی هێزی جیهانی ئیسلام سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی نانەوەی لە ناو وڵاتانی ئیسلامی جێبەجێ کردووە. ئەم سیاسەتە زیاتر لە دوژمنایەتی نێوان شێعە و سوننە دەرکەوتووە. ئەم سیاسەتە لە لایەن ئەمریکاوە بە جیدی شوێنگری کراوە. یەکێک لە ئامانجە هەروە گەروەکانی ئەمریکا بۆ ئاژاوەگێڕی و ناکۆکی خستنە نێو وڵاتانی ئیسلامی، دابینکردنی پەراوێزێکی ئەمن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بووە، ئەوان لەو ڕاستییە تێگەیشتوون کە ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن، ڕژێمێک بە ناوی ڕژێمی زایۆنیستی بوونی نابێت و زایۆنیستەکان ناتوانن بە سەر جوغرافیای فەڵەستینەوە خۆیان وەک ئیسرائیل بناسێنن.
ئەمریکا پەرەی بە سیاسەتی دوژمنایەتی شێعە و سوننە لە وڵاتانی ئیسلامی داوە و هەر ئەمەشی کردووەتە هەوێنی ناکۆکییەکانی نێوان موسڵمانان و دەیان گرووپی تیرۆریستیی لە ئاکامی ئەم ناکۆکییە پێکهێناوە و وەک دێوەزموەیەک بەری داوەتە گیانی موسڵمانان و لەم ڕێگایەوە نەک تەنیا ڕژێمی زایۆنیستیی پاراستووە، بەڵکوو ناوچەکەشی کردووەتە بازاڕێکی ساخکردنەوەی چەک و کەرەستەی سەربازی بەرهەمهێنراوی خۆی و بەمەش سەروەت و سامانی وڵاتانی ئیسلامیی داماڵیوە.
لە کاتێکدا کە ناوچەکە لە ژێر کاریگەری سیاسەتە چەوسێنەرەوەکانی ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بە ئاقارێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت، سیاسەتەکەی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئێرانی ئیسلامی دانەناوە. شارەزایانی سیاسی پووچەڵکردنەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە سەر جوغرافیای ئێرانی ئیسلامی لە ئاکامی ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی و ووشیاری و ئامادەبوونی خەڵک دەزانن.
لە کاتێکدا کە ئاگری شەڕی مەزهەبی لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرمە و بەداخەوە لە ئاکامی ئەم شەڕە دەستکردەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، زیانێکی گەورەی مرۆڤی و ئابوری بە سەر ئەم وڵاتانەدا سەپاوە، شێعە و سوننەی ئێران لە بەرەیەکی یەکگرتوودا پێشکەوتنی ناوخۆیی و دژایەتی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان وەک ستراتیژی خۆیان هەڵبژاردووە. لە ئاکامی ئەم یەکڕیزییە و پێکەوەبوونەشە کە دەبینین ئەمریکا لە ماوەی چوار دەیەی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بە دەیان پیلانگێڕی و سەپاندنی گەورەترین سزای ئابوری لە بەرامبەر ئەم گەلە گەورەیە هیچی بۆ نەکراوە.
شێعە و سوننە بە پێی فەرموودەی ئیمام خومەینی (رە) دوو باڵی بەهێزی ئیسلامن و پێکەوەبوونیانە کە هێزی ڕاستەقینەی ئیسلام دەردەخات، ئەم هێزەش ئەمڕۆ لە ئێران خۆیی پیشان داوە، یەکڕیزی ڕاستەقینە لە ئێران بە باشترین شێواز مسۆگەر بووە و سوننە و شێعە هیچ کێشەیەکیان لە گەڵ یەکدی نییە و پڕوپاگەندە و سیاسەتی زلهێزانی جیهانی هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئەم برایەتی و پێکەوەبوونە نەبووە.
ئێران و یەکڕیزی ئیسلامی لەم وڵاتەدا بووەتە نموونەیەک بۆ وڵاتانی دیکەی ئیسلامی و گەیشتن بەو ڕاستییەی کە لە ئەگەری مسۆگەربوونی یەکگرتوویی نێوانیان، ئازادکردنی قودسی پیرۆز مسۆگەر دەبێت و پیلانگێڕانی وەک ترەمپیش ناتوانن ئەم شارە ئیسلامییە وەک پایتەختی ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی بناسێنن. س/ جام كوردى

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP