22/02/2018
ئيشراق
649 جار بینراوە

شكه‌ستى سه‌رۆكى ئه‌مريكى له‌ به‌رامبه‌ر ڕێکه‌وتنی ناوه‌كيه‌كه‌

وا دياره كه ڕاگه‌ێندراوی فه‌رمی حکومه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئێران به‌ بڕگه‌کانی نێو ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ تره‌مپ و هاوڤه‌ڵانی له‌ سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا باسیان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت جه‌ختیان له‌ سه‌ر پێویستی کشانه‌وه‌ی واشنتن له‌م ڕێکه‌وتنه‌ ده‌کرده‌وه‌.
ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌یان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵی سه‌لماندنی ئه‌وه‌یان ده‌دا که‌ ئێران پابه‌ندی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نه‌بووه‌. به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران پابه‌ندی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ بووه‌، ئه‌ویش نه‌ک بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا، به‌ڵکوو به‌ هۆی ستراتیژی ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵ جیهان ده‌ستیپێکرد و به‌ره‌وپێشی بردووه‌. به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئێران له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که‌ ڕۆڵی نه‌رێنی و په‌یمانشکێنی ئه‌مریکییه‌کان له‌ جیهان جیا بکاته‌وه‌.
به‌رپرسانی ئه‌مریکاش ده‌زانن که‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوونی ئێران به‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی پشتڕاست نه‌که‌نه‌وه‌، ده‌بێت بکه‌ونه‌ به‌ره‌ی به‌رامبه‌ری دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی که‌ له‌ کاتی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌وه‌ له‌ 7 ڕاگه‌ێندراو و ڕاپۆرتی تایبه‌تدا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئێران پابه‌ندی سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی نێو ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ بووه‌. ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که‌ پێی گه‌یشتووه‌، به‌ چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئێران پابه‌ندی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کییه‌.
به‌مه‌ش پێده‌چێت که‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا ناچار به‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵپه‌ساردنی ڕێکه‌وتنه‌ ناوه‌کییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت. تره‌مپیش وه‌ک چۆن که‌ له‌ لوتکه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی دژ به‌ ئێران بڕیاری هه‌ڵپه‌سارنی ڕێکه‌وتنه‌ ناوه‌کییه‌کانی تارانی واژۆ کرد، ناچار به‌ به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وته‌ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر پشتڕاست کردنه‌وه‌ی پابه‌ندی ئێران به‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بۆ ڕێگری له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ گه‌ڵ ڕێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بووه‌، ده‌بێت بوترێت که‌ بڕیاری درێژکردنه‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆ ناوه‌کییه‌کانی ئێران له‌ ڕاستیدا هه‌وڵێکه‌ بۆ ڕێگری له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی واشنتن له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی.
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ڕای گشتی جیهان سه‌پاندنی سه‌ر له‌ نوێی گه‌مارۆکان به‌ سه‌ر ئێران بابه‌تێکی ئه‌وتۆ نییه‌ که‌ پێناسه‌یه‌کی بۆ بکرێت. سه‌ره‌ڕای پێش بینی و پاشان سه‌لماندنی په‌یمانشکێنی ئه‌مریکا، ئێران به‌ شێوازێک پابه‌ندی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بووه‌ که‌ ئیداره‌ی واشنتن به‌ ناچاری دانی به‌مه‌دا ناوه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌ ساڵی 1995 تا 2006 هه‌وڵی زۆری ده‌دا که‌ گه‌مارۆکانی دژ به‌ ئێران به‌ نێوده‌وڵه‌تی بکات و له‌ قۆناغێکیشدا به‌م ئامانجه‌ی گه‌یشت، له‌ ئێستادا ئه‌مه‌ سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ که‌ واشنتنی خستووه‌ته‌ هه‌ل و مه‌رجێکه‌وه‌ تا هه‌وڵ بدات له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی هاوکاری جیهانی له‌ گه‌ڵ ئێران گۆشه‌گر نه‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌ کاتێکدا که‌ وه‌زیرانی نه‌وت و ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رده‌م په‌یوه‌ندی بازرگانی ئێران و کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کاندا نییه‌، له‌ داهاتوودا حکومه‌تی ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی داواکاری ئه‌وان ده‌بێته‌وه‌ که‌ خواستی سه‌رمایه‌گوزارییان له‌ ئێراندا هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت سه‌رمایه‌گوزاری له‌ پیشه‌سازی نه‌وتی که‌ ده‌گاته‌ ئاستی 200 ملیار دۆلار. ئه‌مه‌ش هه‌مان خواسته‌ که‌ پاش گرێبه‌سته‌که‌ی توتاڵ خۆنوێنی ده‌کات، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌ سه‌هۆڵی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکای به‌ سه‌ر ئێراندا توانده‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن میدیاکانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیدا ده‌یخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه‌نده‌ گرنگی و بایه‌خی نییه‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێده‌چێت ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی قۆناغی مه‌ترسیداری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ توندڕۆییه‌کانی ئه‌مریکای تێپه‌ڕاندووه‌. ئه‌مریکییه‌کان له‌ سه‌ره‌تادا هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ به‌ گشتی و دواتر هه‌ڵوێستێکی دیکه‌یان هه‌بوو. له‌و کاته‌شدا که‌ به‌ توندی هێرشیان ده‌کرد، ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی هیچ زیانێکی به‌ر نه‌که‌وت.
ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌توانین پێش بینی بکه‌ین که‌ ده‌ره‌نجامی لێکدانه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌ ئه‌مریکا هه‌رچی ببێت، توانای زیانپێگه‌یاندنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ و کۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تیی نییه‌. سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکا له‌ به‌رامبه‌ر ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌ سه‌ر ئاستی جیهانی و له‌ لایه‌ن کاراکته‌ره‌ گرنگه‌کانه‌وه‌ پێشوازی لێنه‌کراوه‌ و شکستی هێناوه‌. س/ جام كوردى

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP