07/12/2018
ئيشراق 559 جار بینراوە
ئێران ئاڵاهه‌ڵگری یه‌کڕیزی ئیسلامی
سی و دووهه‌مین کۆنفرانسی یه‌کڕیزی ئیسلامی به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی یه‌کڕیزی سوننه و شێعه له ئێران له شاری تاران به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تی و بیرمه‌ندانی ئیسلامی له وڵاتانی جیهانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له پارێزگا جیاجیاکانی ئێران به تایبه‌ت پارێزگا سوننه نشینه‌کان چه‌ندین ئاهه‌نگی جۆربه‌جۆر به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له دۆخی ناوچه‌که به تایبه‌ت له ساڵانی ڕابردوو بده‌ینه‌وه، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ناکۆکی نێوان گه‌لانی موسڵمانیان وه‌ک پلانێکی ستراتیژی په‌یره‌و کردووه و له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خستووه‌ته گه‌ڕ تا ڕێگری له به‌هێزبوونی وڵاتانی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ڕژێمی زایۆنیستی و مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بکات.
یه‌کێک له ئامانجه گرنگه‌کانی ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئه‌وه بووه که وڵاتانی ئیسلامی به کێشه و گرفته ناوخۆییه‌کانه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ن تا به‌مه‌ش ڕێگری له کاریگه‌ری هێز و توانای وڵاته ئیسلامییه‌کان له به‌رامبه‌ر پیلانگێڕییه‌کانی دژ به ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانی به تایبه‌ت له کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستیندا بکه‌ن. ناکۆکی نێوان سوننه و شێعه و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی تائیفی له وڵاتانی ئیسلامی یه‌کێک له‌و پیلانگێڕییانه بووه که دوژمنانی ئیسلام له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام هه‌وڵی جێبه‌جێکردنیان داوه و نموونه‌که‌شی له ساڵانی پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی دیکتاتۆر له عێراق بینراوه.
ئێران به یه‌کێک له‌و وڵاته ئیسلامییانه داده‌نرێت که موسڵمانانی شێعه و سوننه تێیدا پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی خۆیان به جیهان پیشان داوه و دووپاتیان له‌وه کردووه‌ته‌وه که پیلانگێڕی دوژمنان به تایبه‌ت ئه‌مریکای تاوانبار ناتوانێت زیان به‌م یه‌کڕیزییه‌ی نێوانیان بێنێت. هه‌ر له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئیمام خومه‌ینی (ره) یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام (د.خ) ی وه‌ک هه‌فته‌ی یه‌کڕیزی سوننه و شێعه دیاریکردووه و خۆشبه‌ختانه ئاسه‌واری ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه گه‌وره‌یه‌ش تا ئێستا به باشترین شێواز دیاره و ئێرانی ئیسلامی بووه‌ته نموونه‌ی یه‌کڕیزی و ته‌بایی مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌کان.
کۆماری ئیسلامی ئێران که تا ئێستا به‌رده‌وام ته‌نیا پاڵپشت و لایه‌نگری مافه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له به‌رامبه‌ر ڕژێمی زایۆنیستی و پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌مریکا بووه، کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینی وه‌ک تاکه کێشه‌ی گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلام پێناسه کردووه و به‌رده‌وام دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش وه‌ستاوه‌ته‌وه که ویستی به‌لاڕێدابردنی ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیان داوه.
ئێران یه‌کڕیزی گه‌لانی ئیسلامی و یه‌کگرتوویی وڵاتانی ئیسلامیی وه‌ک ستراتیژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمی زایۆنیستی، پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌مریکا و مسۆگه‌ربوونی مافه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دیاری کردووه، به‌ده‌ر له سیاسه‌تی یه‌کڕیزی سوننه و شێعه له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته، ساڵانه کۆنفرانسی یه‌کڕیزی ئیسلامی له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و شوێنه‌ی که که‌سایه‌تی و بیرمه‌ندانی ئیسلامی تێیدا چۆنیه‌تی مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی یه‌کڕیزی شرۆڤه ده‌که‌ن و بۆچوون و پێشنیاری خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
جیهانی ئیسلام به هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ده‌یان گرووپی تیرۆریستی له لایه‌ن وڵاتانی ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانییه‌وه پێکهێنراون تا به ناوی ئیسلامه‌وه زیان به ئیسلامی ڕاسته‌قینه و گه‌لانی موسڵمان بگه‌ێنن. دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پیلانگێڕییه‌کی له دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان و له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی زایۆنیستی به ناوی مامه‌ڵه‌ی سه‌ده ده‌ستپێکردووه. به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ئیسلامی ناوچه‌که‌ش که مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌نده به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا و زایۆنیسته‌کان، له‌م ڕێگایه‌دا بوونه‌ته دژه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستینییه‌کان و به هه‌موو شێوازێک کار له سه‌ر سه‌رخستنی پیلانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌که‌ن.
کۆماری ئیسلامی ئێران که قۆناغه‌که به هه‌ستیار ده‌زانێت دیسانه‌وه وه‌ک ساڵانی ڕابردوو ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆیی بۆ مسۆگه‌ربوونی یه‌کڕیزی ئیسلامی جێبه‌جێ کرد. که‌سایه‌تی و بیرمه‌ندانی ئیسلامی به‌شدار له کۆنفرانسی یه‌کڕیزی ئیسلامی له تاران ستایشی ئه‌م نیاز پاکیه و سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی تارانیان کردووه و هیواشیان به‌وه هه‌بووه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ش که بوونه‌ته شوێنکه‌وتوو و گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریکا و کار بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب ده‌که‌ن، بێنه‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێگای ئیسلام و گه‌ر بۆ یه‌ک ڕۆژیش بێت ببنه پاڵپشت و لایه‌نگری مافی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی که ده‌یان ساڵه ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی زوڵم و هێرشه‌کانی ڕژێمی زایۆنیستی بوونه‌ته‌وه.
س/جام کوردی