28/11/2017
ئيشراق
486 جار بینراوە

نیگەرانى سه‌عودى له‌ كۆتايى داعشه‌!

پاش ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی کۆتایی بەرەی خۆڕاگری بە سەر گرووپی تیرۆریستی داعش وەک دەستکردی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و سەعوودیا کە لە نامەکەی لیوا قاسم سلێمانی، فەرماندەی ئازا و لێهاتووی هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە تەواوی ڕاگەێندرا و بەڕێزیشیان لە وەڵامی نامەکەی ئەم تێکۆشەرە خەباتگێڕە بە ڕوونی ڕایانگەیاند کە ئەمە سەرکەوتنی سەرجەم گەلانی ئازادیخوازی ئیسلامییە بە سەر بەرەی کوفر و ستەمکاری و داوای ئەوەشیان کردووە پیلانی دیکەی لایەنگرانی تیرۆر پشت گوێ نەخرێت. لەو کاتەوە کە دوایین سەنگەرەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا کۆنتڕۆڵ کرایەوە و ئاڵای ئەم دوو وڵاتە دیسانەوە لەو ناوچانە هەڵکرا، سەعوودیا کەوتووەتە جموجوڵی دیکە و ڕەنگە لە داهاتوودا لە پاشماوەکانی داعش گرووپێکی دیکە بە ناو و ئاڵایەکی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەلانی ئازادیخوازی ناوچەکە پێک بێنێت.
سەعوودیای شکستخواردوو لە سوریا، عێراق، یەمەن و لۆبنان لای ڕای گشتی ئەم وڵاتە و ناوچەکە و جیهان بە گەورەترین دۆڕاوی شەڕی دژ بە بەرەی خۆڕاگری ناسراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ناوخۆی ئەم وڵاتەش، بن سەلمانی لەدایکبووی دیکتاتۆر و تیرۆریست پەروەر هەڵمەتی پاکتاوکردنی نەیارانی دەسەڵاتی پاشایەتیی دەستپێکردووە. سەعوودیا بە مەبەستی دەربازبوون لەم هەموو شکست و قەیرانە پەنای هێناوەتە بەردەم کۆشکی سپی و سەرۆکە بێ ئاگاکەی لە سیاسەت و هاوکات لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستیش بەرەو ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان هەنگاو دەنێت، ئەمەش تەنیا یەک ئامانجی هەیە، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستی دەستڕۆیشتوویی تاران لە ناوچەکە.
با وەبیری بن سەلمانی بنەماڵە دیکتاتۆر و تیرۆریست پەروەر بێنینەوە کە لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەیان پیلان و نەخشەی وڵاتەکەی و ئەمریکای تاوانبارمان وەک کودەتا، شەڕی هەشت ساڵەی عێراق دژ بە ئێران، گەمارۆ و تیرۆر و ... بە سەرکەوتووانە تێپەڕاندووە و گەلی ئێران سەربەرزانە بەرەو ئاسۆی پێشکەوتنەکان هەنگاو دەنێت.
ئەوە بەرەی خۆڕاگری بوو کە لە یەمەن چارەنووسی ئێوەی بە سەرشۆڕی و شکست گەیاند، هاتن حکومەتی بەشار ئەسەد بڕووخێنن، دەیان گرووپی چەکدار و تیرۆریستیتان بەردایە گیانی ئەو خەڵکە، بەڵام داعشی ئێوە لەناوبرا و حکومەتی سوریا بەهێزتر بووە، بە هەمان شێوە لە عێراق بە کوێ گەیشتن، عێراق سەرکەوتنی بە سەر داعش ڕاگەیاند، پیلانەکەتان لە لۆبنان هەر لە قۆناغی یەکەمدا بە نەزۆکی مایەوە و گەل و دەسەڵاتدارانی لۆبنان ئاسایش و سەقامگیریان بۆ ئەم وڵاتە گەڕاندەوە.
ئێستا کە هەست بەو شکستە گەورەیە و دۆڕانە بێ هەژمارانە دەکەن، تۆمەتی بێ بنەما دەدەنە پاڵ خەڵک و دەسەڵاتی ئێران. جیهان باش دەزانن کێ پەرەی بە تیرۆر داوە و کێش تیرۆری لە ناو بردووە. ئێمە بە فەرماندە ئازاکە و گەلە قارەمانەکەمانەوە خۆمان بە گیانفیدای ڕێبەرە ئازیزەکەمان دەزانین و تا کۆتا دڵۆپی خوێنی لەشمان بەرگری لەم دەسەڵاتە دەکەین، بێ گومان وەک داعشی لەبارچووی خۆتان، چارەنووستان لەناوچوون و زبڵدانی مێژووە، داهاتوو بۆ ڕای گشتی جیهانی دەسەلمێنێت کێ براوەیە و کێ دیسانەوە دۆڕاو دەبێت. چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی وەک ئێوە وەک قەزافی و ئەوانی دیکەی خزم و کەستانن لە وڵاتانی عەرەبی. ئێوە لە گەڵ ئازادی و دەنگی خەڵک و دیمۆکراسی نامۆن.

نوێترین نوسینەکان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP