15/04/2019
د. شيركۆ عه‌دوڵا
378 جار بینراوە

دزی دەریایی

× ترافیک لایتی ئەم شارە زۆر زیرەکە.. ھەر کە بزانێ عەجەلەتە فەورەن سوور ئەبێ.

× لە گەڕەکی ئێمە سەیارە تەنیا یەک زەلامی تیایە کەچی ماتۆڕ سیان.

× لە (گۆڕان)ەوە فێرببە.. زوو ئاشت بەرەوە.

× حکومەت زۆر شتی بەدرۆ خستەوە، نە پارە چڵکی دەستە و نە سەری بێ رزق لە ژێر خاکدایە.

× بەعزە مەنێەبێ زۆر ئاسانە، ھیچی ناوێ.. پێ بنێ بە کەرامەتی خۆتدا و تەواو.

× من ئەوەندە نەگبەتم تەنانەت ئەگەر فولکەشم خۆش بوێ، فڵق مرور ریزێ مەخروتی تیا قوت ئەکاتەوە.

× ژنی کورد ئەگەر رۆمانسییەتی ھەستێ ئەڵێ سەرێک لە ماڵی باوکت نەدەین؟

× خۆزگەم بەو دڵەی ھیچ شتێک تەنگی ناکات، تەنانەت کۆبوونەوەی حیزبەکانیش.

× کاربەدەستەکان دێن و دەڕۆن، ئەوەی کە دەمێنێتەوە تەنیا ھەر گەندەڵی یە.

× چوار رۆژی تر بارانەکە بەردەوام بوایە ھەندێ مەسئول ئەبون بە دزی دەریایی.

× خوایە گیان سوید و دانیمارکمان ناوێ، ھیچ نەبێ بمانکە بە سودان.

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP