04/04/2019
د. شيركۆ عه‌دوڵا
442 جار بینراوە

سووك ئەبی

× هەموو شتێ‌ نیسبی یە، رەش ئەگەر رەنگی چاوی خۆشەویستەكەت بێت زۆر جوانە، ئەگەر ژووری كۆبوونەوەی حیزبی بێ‌ یەعە.


× تێناگەم ئەو هەموو مەسئول و كاربەدەستەمان بۆچی یە؟ ئێرە دارۆغەیەكی بەسە.
× لە كوردستاندا نەوت و نیشتمان وەكو یەكن، هەر كامێكیان بفرۆشی سووك ئەبی.
× بە خوارییش بژیت موشكیلە نی یە، گرنگ ئەوەیە بەڕاستی بمریت.
× زۆر حەز ئەكەم رۆشنبیر بم، بەس رقم لە قاوەخواردنەوەكەیەتی.
× لە ئەقڵ كەرترم نەدیوە، ئەیەوێ‌ دڵ كۆنترۆڵ بكات.
× زەلام لە حەماما عەیبی دەرئەكەوێ‌، شارەوانی لە لافاوا.
× مناڵی حەڵاڵزادە ئەوەیە ئەپدەیتی باوكی بێ‌.
× هەموو كوردێك یان ئێستا لە حیزبدایە یان جاران لە حیزبدا بووە یان ئاقڵە.
× زستانی ئەمساڵ لەو ژنە دراوسێ‌ یە ئەچێ‌ كە دوای خواحافیزی نیوسەعات لەناو دەرگاكەدا مەشغوڵی قسە ئەبێ‌.
× فەرقی یەكێتی جاران و یەكێتی ئێستا وەكو فەرقی ئەحلام وایە بە مكیاج و بێ‌ مكیاجەوە.

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP