شکستی سیناریۆکانی ڕژێمی سه‌عوودیا
بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌عوودیا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی گه‌وره بووه‌ته‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیی له سه‌ر ئه‌و ڕژێمه داناوه و دانپێدادانهکهی فه‌رمی ڕیاز به کوشتنی خاشقچی، لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م تراژدیایه داناخات.
پاش ئه‌وه‌ی که سه‌عوودیا دانی به کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه ڕهخنهگرهکهیدا ناوه، چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی دیکه‌ی ئه‌م قه‌یرانه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و پرسیاری زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
بۆ ڕوونکردنه‌وه‌کانی سه‌عوودیا له گرتنه ئه‌ستۆی تاوانی کوشتنی خاشقچی پاش چه‌ندین ڕۆژ حاشا و ڕه‌تکردنه‌وه نه‌بووه‌ته جێی ڕه‌زامه‌ندی ڕای گشتی و وڵاتانی جیهان؟ هه‌نگاوی دووه‌می دوناڵد تره‌مپ چییه؟ کام له‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌عوودیا له دادگای کۆتاییدا سزا ده‌درێت؟
به‌یاننامه‌ی فه‌رمی حکومه‌تی سه‌عوودیا له دانپێدادان به کوشتنی جه‌مال خاشقچی له کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌م وڵاته له ئه‌سته‌نبووڵ ئه‌وه‌نده که‌موکورتی تێدا ده‌بینرێت که پیشانده‌ری هه‌وڵه‌کانی ئه‌وانه بۆ کات به فیڕۆدانی زیاتر، به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕووبه‌ڕووی گومانی ڕای گشتی و داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی کوشتنی خاشقچی له ئاکامی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ی نێو کۆنسووڵخانه‌ی سه‌عوودیا زۆر ساده‌یه و ڕای گشتی به‌مه ڕازی نابێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئامانجی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه له ڕۆیشتن بۆ کۆنسووڵخانه شه‌ڕ و پێکدادان نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌و بۆ ئیش و کارێکی ئیداری ڕۆیشتووه که پێشتریش ئاماده کراو بووه و وه‌رگرتنه‌که‌ی ته‌نیا پێویستی به چه‌ندین چرکه بووه. پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ری ئه‌و 15 که‌س بن؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕاست بێت که به دڵنیاییه‌وه وا نییه، پێویسته بڵێین که خاشقچی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و ته‌نیا به‌رگریی له خۆ کردووه.
ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 18 که‌س وه‌ک تۆمه‌تباری تێوه‌گلان له‌و تاوانه و دوورخستنه‌وه‌ی 5 که‌سی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌حمه‌د عه‌سیری جێگری ده‌زگای هه‌واڵگری و سه‌عوود قه‌حتانی وه‌زیری ڕاوێژکار له دیوانی پاشایه‌تی له پۆسته‌کانیان له ڕاستیدا هه‌وڵێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سی قوربانیکراو و به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی و ئه‌وه‌ی که محه‌ممه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سه‌عوودیا وه‌ک تاوانباری سه‌ره‌کی نه‌ناسرێت.
بێ گومان، عه‌سیری به بێ فه‌رمانی شازاده بن سه‌لمان توانای داڕشتنی ئه‌م تاوانه و هه‌ڵبژاردنی بکوژه‌کانی نه‌بووه. تویته ماڵئاواییه‌که‌ی قه‌حتانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که هه‌ر کارێکی به فه‌رمان و موڵه‌تی بن سه‌لمان کردووه، جه‌خت له سه‌ر ئه‌م ڕاستییه ده‌کاته‌وه که جێنشینی سه‌عوودیا بکوژی ڕاسته‌قینه‌ی خاشقچییه.
بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌عوودیا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی جیدی بووه‌ته‌وه که هه‌ڕه‌شه له سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م ڕژێمه ده‌کات. هه‌ر بۆیه، ئه‌گه‌ر بڵێین که دۆسیه‌ی کوشتنی خاشقچی له هه‌ر دوو شه‌ڕی یه‌که‌م و دووه‌می جیهانیش مه‌ترسیدارتره، زۆرمان نه‌وتووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م قه‌یرانه کاتێک بووه که سه‌عوودیا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی ناوخۆیی و گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و نه‌بوونی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری بووه‌ته‌وه. له هه‌ر دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، شازاده ناسراوه‌کان په‌راوێز ده‌خرێن و ئه‌گه‌ری چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ شا و ڕاوێژکاره‌کانی زۆر ئه‌سته‌م بووه و هه‌ر چاوپێکه‌وتنێکی ناوبراو له که‌شێکی توندی ئه‌منیدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به بۆچوونی ئێمه دانپێدادانی فه‌رمی سه‌عوودیا به کوشتنی خاشقچی، لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م تراژدیایه داناخات، وه‌ک چۆن که تا ئێستاش ئه‌م ئامانجه مسۆگه‌ر نه‌بووه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، هه‌وڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌عوودیا له حاشا و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه و چه‌ندین بابه‌تی دیکه‌ی وه‌ک هه‌ڵهاتنی کۆنسووڵی ئه‌م وڵاته له تورکیا په‌ره‌ی به قه‌یرانه‌که داوه.
له ڕاستیدا جێنشینی سه‌عوودیا که سێ ڕۆژ پاش ونبوونه‌که‌ی خاشقچی له چاوپێکه‌وتنێکی بلۆمبێرگ ڕایگه‌یاندبوو ناوبراو کۆنسووڵخانه‌ی به جێهێشتووه، درۆی نه‌کردبوو و ته‌نیا سه‌باره‌ت به زیندوو یان مردووبوونی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه و چاره‌نووسی ته‌رمه‌که‌ی زانیاری ئاشکرا نه‌کردبوو.
ئه‌م تاوانه له مانشێت و هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیا و ئاژانسه جیهانییه‌کان جیا نابێته‌وه، سه‌عوودیاش به هه‌واڵی پێچه‌وانه و زانیاری نادرووست ڕۆڵی گرنگی له به‌ره‌ی دژ به ئاشکرابوونی ڕاستییه‌کان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ڕوون بووه‌ته‌وه، کوشتنی خاشقچییه له کۆنسووڵخانه‌ی سه‌عوودیا به هه‌ر شێوازێک، به‌ڵام کۆمه‌ڵگای جیهانی له چاوه‌ڕوانی ئاشکرابوونی ڕاستییه‌کان و هۆکاری ئه‌م تاوانه و شوێنی ته‌رمه‌که‌یه.
سه‌رکرده‌کانی سه‌عوودیا به پاره و گرێبه‌سته سه‌ربازییه‌کان خۆیان له قه‌یرانی 11 ی سپتمبێر ڕزگار کرد به‌ڵام تێپه‌ڕبوون به سه‌ر قه‌یرانی کوشتنی خاشقچی زۆر دژوارتر ده‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م پرسه له ناوخۆی ئه‌مریکا و جیهان بووه‌ته قه‌یرانێک و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکاش ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت، هاوکات بووه‌ته خاڵی یه‌کگرتنی میدیاکانی ئه‌م وڵاته و جیهان.
تره‌مپ ده‌یه‌وێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له دۆسیه‌ی خاشقچی دیسانه‌وه باج له دیوانی پاشایه‌تی سه‌عوودیا وه‌ربگرێت تا گه‌وره‌ترین مامه‌ڵه‌ی سه‌ده له ڕێگای ئه‌وانه‌وه جێبه‌جێ بکات، ڕه‌نگه لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به دانپێدادانی سه‌عوودیا و پێناسه‌کردنی وه‌ک ههنگاوێکی شیاو، به‌ڵگه له سه‌ر ئه‌م وتانه بێت. تره‌مپ ڕایگه‌یاند که ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌عوودیا یه‌که‌م هه‌نگاوی شیاو بووه. له شرۆڤه‌ی ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ پێویسته بڵێین که پێناسه‌ی ناوبراو له یه‌که‌م هه‌نگاو به مانای هه‌بوونی هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌شه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی داهاتوو چین؟ ئایا ئامانج، گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی حکومه‌تی سه‌عوودیا و هه‌ڵبژاردنی جێنشینی نوێ ده‌بێت؟ کام بژارده لای تره‌مپه‌وه گرنگه؟
پێده‌چێت که ئێمه له به‌رامبه‌ر سیناریۆیه‌کی هاوشێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و دادگایه‌کی تایبه‌ت بین، به‌ڵام به کۆمه‌ڵه گۆڕانکارییه‌ک که گرنگترینی دادگایی‌کردنی تاوانباری سه‌ره‌کی له جێی که‌سی قوربانیکراوه و لاپه‌ڕه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک کۆتا هه‌نگاو له دادگای نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌عوودییه‌کان له جێبه‌جێکردنی ئه‌م تاوانه سه‌رکه‌وتوو بوون به‌ڵام له شاردنه‌وه و له ناوبردنی ئاسه‌وار و به‌ڵگه‌کانی کوشتنی خاشقچی شکستیان هێناوه.
ڕه‌نگه تاوانی کوشتنی خاشقچی ببێته گۆڕستانی چواره‌مین حکومه‌تی سه‌عوودیا، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا تێڕوانینێکه و الله اعلم ....
س/جام کوردی