28/09/2023
ئابوری 137 جار بینراوە
نرخی نەوت لە سەد دۆلار نزیک دەبێتەوە
ئیشراق
نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوەوە، دوای ئەوەی لە خولی پێشودا بۆ بەرزترین ئاستی ساڵی 2023 بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ترس لە کەمی دابینکردنی نەوت لە جیهاندا خراپتربو لە ژێر رۆشنایی دابەزینی بەرچاوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا.
بهیانی ئهمڕۆ نهوتی برێنت 80 سهنت واتا بهڕێژهی 0.83% بهرزبوهوه و یهك بهرمیل گهیشته 97.35 دۆلار، نهوتی تهكساسی ئهمریكاش 87 سهنت واتا 0.93% بهرزبوهوه گهیشته 94.55 دۆلار.
لە هەفتەی ڕابردودا کۆی نەوتی خاوی ئەمریکا 2.2 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە
داتاکانی حکومەت دەریانخستوە کە لە هەفتەی ڕابردودا کۆی نەوتی خاوی ئەمریکا 2.2 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە و گەیشتوەتە 416.3 ملیۆن بەرمیل، کە دابەزینێکی زۆر زیاترە لە چاوەڕوانییەکانی شرۆڤەکاران لە ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرزدا.
ئەوەش لەدوای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی بەرهەمهێنان بو کە تا کۆتایی ئەمساڵ لە سعودیە و روسیادا بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بو.
نرخی نەوت بەرزبوەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2023
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەرزبوەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2023، دوای ئەوەی دابەزینی بەرچاوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا ترسی توندی دابینکردنی نەوتی لێکەوتەوە.