17/10/2023
ئابوری 236 جار بینراوە
بەڕێوەبەرایەتی کێڵگەی ڕومەیلە ڕایگەیاند که بەرهەمهێنان تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیل بەرز دەبێتەوە
ئیشراق
دەستەی کارپێکردنی کێڵگەی نەوتی ڕومەیلە له بەسرە ڕۆژی سێشەممه ڕایگەیاند که توانای بەرهەمهێنان تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوه .
"توانای بەرهەمهێنانی ئێستای کێڵگەی ڕومەیلە 1.3 ملیۆن و 89 بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێت و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیل بەرزببێتەوە"، عیماد حەسەن لەفتە، بەڕێوەبەری دەستەکە وتی.
وتیشی : "کێڵگەکە دووەم گەورەترین کێڵگەی نەوتی جیهانە لەڕووی بەرهەمهێنانەوە، ڕووبەرەکەی 1600 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و درێژەکەی 80 کیلۆمەترە و پانییەکەی 20 کیلۆمەترە، دەسەڵاتی کارپێکردنی کێڵگەی ڕومەیلە بە وریاییەوە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، چونکە هەموو هێزی کار لە دەسەڵاتدا جەخت لەسەر زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان دەکەنەوە لە ساڵی 2023 دا."