ئێران یاداشتنامەی هاوکاری نەوتی لەگەڵ بیلاڕوس واژۆ دەکات

ishraq

ئیشراق 
وەزیری نەوتی ئێران جەواد ئاوچی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی بیلاڕووسی بلنفت خیم ئەندرێ ڕیباکۆڤ یاداشتنامەیەکی هاوکارییان لە کەرتی نەوت و پێترۆکیمیادا واژۆ کرد.


ئەم یاداشتنامەیە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی ئێران محەمەد مۆخبر بۆ مینسکی پایتەختی بیلاڕوس واژۆ کرا.

یاداشتنامەی واژۆکراو باس لە هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان دەکات بۆ کەلوپەلی نەوت و بەرهەمە پێترۆکیمیاییە پێویستەکانی بیلاڕوس و دروستکردنی هەماهەنگی لە بواری تەکنەلۆژیا و ئاڵوگۆڕدا و لە ماوەیەکی نزیکدا دەگۆڕدرێت بۆ ڕێککەوتنێکی جێبەجێکار.

جێی ئاماژەیە شاندەکەی جێگری سەرۆکی ئێران لە هەریەک لە عەباس عەلی ئابادی وەزیری پیشەسازی و کانزا و بازرگانی لەخۆ دەگرێت کە لە بەرامبەریشدا سەرۆکی لیژنەی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵات و وەزیری نەوت جەواد ئاوچی و وەزیری کشتوکاڵ محەمەد عەلی نیکبەخت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP