ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران:عێراق لەسەدا 70ی هاوردەکردنی لەگەڵ وڵاتانی بریکس ئەنجام دەدات

ishraq

ئیشراق 
ئەمڕۆ یەکشەممە مزهەر محەمەد ساڵح  ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، بەوردی و گرنگی پەیوەندیکردنی عێراقی بە گروپی بریکس ڕوونکردەوە،و جەختی لەسەر پێویستی چەند هەنگاوێک کردەوە بۆ داهاتووی گەشەپێدانی بەردەوام و پێشکەوتنی ئابووری لە عێراق .

ساڵح ڕاگەیاند:گرووپی بریکس کە خۆی لە (گرووپێکی ئابووری نێودەوڵەتییە لە نێوان حکومەتەکانی بەرازیل و ڕووسیا و هیندستان و چین و باشووری ئەفریقا دەبینێتەوە،بە ناوی ( بریکس)کە لە ساڵی 2001 لەلایەن ئابووریناسێک بەناوی"گۆڵدمان ساکس جیم ئۆنیڵەوە" دەستیپێکرد وەک وەسفکردنی ئەو ئابوورییە خێرا گەشەسەندووانەی کە پێشبینی دەکات تا ساڵی 2050 بەکۆمەڵ زاڵ بن بەسەر ئابووری جیهانیدا.
ڕاشیگەیاند :- کە عێراق خواستی  هەیە بۆ پەیوەستبوون بە گروپی بریکس، بەو پێیەی بنەمایەکی بابەتی هەیە کە پەیوەندی بە ئابووری عێراقەوە هەیە لەگەڵ بازاڕەکانی خودی گروپی بریکس، بەو پێیەی ڕەنگدانەوەی حسابی ئێستای باڵانسی پارەی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی ئەو گرووپە ئابوورییە، کە بەهێزترین بازاڕە تازەپێگەیشتوەکانی جیهان لەخۆدەگرێت.
ووتیشی :- وابەستەیی ڕاستەوخۆ بە گروپی وڵاتانی بریکس لەسەر ڕێژەیەکی گرنگی هەناردەکردنی نەوتی عێراق هەیە،کە لەسەدا 55 کەمتر نییە،بە تایبەتی وڵاتانی هیندستان و چین.
ڕوونیشیکردەوە:-کە نزیکەی لەسەدا 70ی هاوردەی عێراق لە ئێستادا لەگەڵ وڵاتانی بریکسە، ئەمەش بەو مانایەیە کە هاوبەشی بازرگانی و بەرژەوەندییە ئابوورییە بەهێزەکانی عێراق بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پاڵ بە هاوکاریی ئابووری نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکانی وڵاتەکەمان دەنێت، بەتایبەتی لە پرسی  فراوانبون لە بوارەکانی  وەبەرهێنان، و بەدەستهێنانی سوودەکان بۆ بەشداریکردن بە مەبەستی خزمەتکردنی داهاتووی گەشەپێدانی بەردەوام و پێشکەوتنی ئابووری لە وڵاتەکەماندا.
ئاشکراشیکرد :- گروپی بریکس لە ئێستادا نزیکەی لەسەدا 27ی  ڕووبەری جیهان پێکدێنێت  و لەسەدا 43ی  دانیشتوانی جیهانیشی داگیرکردووە، بەو پێیەی بەرازیل و ڕووسیا و هیندستان و چین لە 10 وڵاتی گەورەن لە جیهاندا لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان و ڕووبەر و بەرهەمی ناوخۆیی گشتی ،(هیندستان، چین و ڕووسیا) بە زلهێزی گەورە دادەنرێت، لە کاتێکدا هەر پێنج وڵاتی گروپی "بریکس" ئەندامی گروپی20 ، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و باقی وڵاتانی G7 لەخۆدەگرێت.
 پێشتر محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق،ئامادەیی عێراقی بۆ هاتنە ناوەوەی گروپی بریکس پشتڕاستکردەوە ئەگەر بانگهێشتنامەیەک لە وڵاتانی دامەزرێنەرەوە پێ بگات.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP