14/10/2023
ئابوری 166 جار بینراوە
بانکی رافیدەین لە چەند رۆژی داهاتو بانکەکە میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی ئەلکترۆنی بۆ گەشتیاران دەخاتەڕو
ئیشراق
بانکی رافیدەین رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتو بانکەکە میکانیزمی فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی ئەلکترۆنی بۆ گەشتیاران دەخاتەڕو، بە جێبەجێکردنی ئەو میکانیزمە پێویست ناکات گەشتیار بۆ کڕینی دۆلار سەردانی فڕۆکەخانە، بەڵکو لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکی ئەلکترۆنییەوە دەتوانێت دۆلار بکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسانکاری لە پەیداکردنی دراوی دۆلار بۆ گەشتیاران، بەم زوانە بانکی ناوەندی لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشێت.
ئەوەشخراوەتەڕو، پڕۆسەی کڕینی دۆلار بە شێوەی ئەلکترۆنی لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکی ئەلکترۆنییەوە دەبێتhttps://www.rafidain-bank.gov.iq، دواتر بڕی ئەو دۆلارەی کڕیویەتی لە دوای داغڵکردنی زانیارییە بانکییەکانی دەخرێتە سەر هەژماری بانکییەکەی.