ئێران پێشبینی دەکات ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەرزبکاتەوە بۆ 40 ملیار دۆلار لە ماوەیەکی درێژدا

ishraq

ئیشراق 
سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران مەهدی زەیغەمی ڕایگەیاند ئاستی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و پێشبینی دەکرێت قەبارەی بازرگانی لە درێژخایەندا لە نێوان 30 بۆ 40 ملیار دۆلار بێت.


لە دووەمین کۆنفرانسی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق کە ڕۆژی سێشەممە دەستی پێکرد، سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران مەهدی زەیغەمی ئاماژەی بەوەدا کە ئێران دەستکەوتی باشی لە بواری تەکنەلۆژیا و پیشەسازیدا بەدەستهێناوە سەرەڕای ئەو سزا توندانەی کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا بەسەریدا سەپیندراوە، بەتایبەتی لە دەیەی ڕابردوودا و ئامادەیی ئێران بۆ گواستنەوەی ئەو دەستکەوتانە دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە پیشەسازییەکانی عێراق.

زەغەیمی هەروەها پشتیوانییەکی تەواوی بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی عێراق ڕاگەیاند تا ساڵی 2035، لەبری وەزارەتی پیشەسازی و حکومەتی ئێران.

بە ئاماژە بەو ئاستەنگی و کێشانەی کە لە ڕێگای بەدیهێنانی ئامانجەکاندان، زەیغەمی هیوای خۆی دەربڕی کە ئەو ئامانجانەی سەرۆکەکانی هەردوو وڵات دیارییان کردووە بتوانرێت بە چارەسەرکردنی کێشە لۆجستییەکان و مامەڵە داراییەکان بەدەست بهێنرێن.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP