ڕاپۆرتی عیبری: فڕۆکەوانەکانی ئەلعال ڕەتی دەکەنەوە ناتانیاهو بگوازنەوە بۆ نیویۆرک

ishraq

ئیشراق 
فڕۆکەوانانی کەشتییەکی 777ی کۆمپانیای زایۆنی ئەلعال ڕەتیان کردەوە فڕۆکەکەی بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیران بەرەو نیویۆرک بفڕن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.


ئەمە بەگوێرەی کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، کەناڵەکە ڕایگەیاند کۆمپانیای "ئەلعال" تەندەری گەشتەکەی ناتانیاهوی بڵاونەکردۆتەوە کە بڕیارە لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئەنجام بدرێت.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە " ڕێککەوتنێکی ناڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان فڕۆکەوانەکانی کەشتییە 777ەکەی کۆمپانیاکەدا بۆ ئەوەی خۆبەخشانە سەرکردایەتی گەشتەکەی سەرۆک وەزیران ناتانیاهو و هاوسەرەکەی نەکەن."

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە قسەکە دەربارەی فڕۆکەوانە کۆنەکان بووە و ئەزموونیان هەیە لە ئەلعال، کە زۆربەیان سەربازی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلن.

ئەمە یەکەم جار نییە کە فڕۆکەوانانی فڕۆکەی 777 ڕەتی دەکەنەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ناتانیاهو بکەن، هەروەها پیشتر خۆیان بەدوور گرتووە لە داواکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ناتانیاهو بۆ پاریس و ڕۆما لە مانگی شوبات و ئازاردا.

پێشتر دوو جار ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ئەلعال ناچاربوون فڕۆکەکە بفڕن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە پێچەوانەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەوروپا، کە دەتوانرێت بە فڕۆکەی بچووک ئەنجام بدرێت، گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمەریکا پێویستی بە فڕۆکەیەکی گەورە و سێ فڕۆکەوان هەیە."

لە وەڵامی ڕاپۆرتەکەی کەناڵەکەدا، ئەلعال وتی " هێشتا تەندەرێک بۆ گەشتەکەی سەرۆک وەزیران بۆ نیویۆرک دەرنەکراوە." ئەگەر گەشتەکە دەربکرێت و ئەلعال هەڵبژێردرێت بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە، ئەوا گەشتەکە بەگوێرەی یاساکانی کۆمپانیاکە ئەنجام دەدرێت."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP