خۆپیشاندەرانی زایۆنی دژی هەموارکردنی دادوەری بەردەوامن لە خۆپیشاندان بۆ ۳۲هەمین هەفتە لەسەر یەک

ishraq

ئیشراق 
هەزاران زایۆنی ئێوارەی ڕۆژی شەممە چوونە سەر شەقامەکانی تەل ئەڤیڤ و دروشمی دیموکراسییان بەرزکردەوە لە دوایین بزووتنەوەی ناڕەزایەتی دژ بە پلانی هەموارکردنەوەی دادوەری بۆ حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهو کە بە ڕاستڕەوترین باڵی مێژووی ئەو قەوارەیە دادەنرێت.

لەو کاتەوەی حکومەتی ئیسرائیل لە مانگی یەکی ئەمساڵدا پاکێجی هەموارکردنەوەکان ئاشکرا کرد، دەیان هەزار ئیسرائیلی بەشدارییان لە چالاکییە هەفتانەکاندا کردووە کە بووەتە گەورەترین بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لە مێژووی ئیسرائیلدا و بووەتە هۆی دابەشبوونی توند.

خۆپیشاندانەکان ژمارەیەک ناوچەی داگیرکراوی ئیسرائیلی لەخۆگرتبوو، بەتایبەتی تەل ئەڤیڤ، کە خۆپیشاندەران ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە کۆبوونەوە و هاواریان دەکرد "دیموکراسی، دیموکراسی"، و جەختیان لە بەردەوامبوونی جوڵانەوەکان کردەوە تاوەکو هەموارکردنەوە پێشنیارکراوەکانی دادوەری "باشتر" بن.

کەنیسێتی ئیسرائیل لە مانگی حەوتدا دەنگیدا لەسەر بڕگەیەکی سەرەکی لە پلانی هەموارکردنەوەکەدا کە بە " بەڵگەی لۆژیکی" ناسراوە، کە ئامانج لێی سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی دادگای باڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی حکومەت.

" بەڵگەی لۆژیکی"یەکەم بڕگەی سەرەکییە لە پلانی پێشنیارکراوی چاکسازیدا و دوای دەنگدان لەسەری بووەتە یاسایەکی کاریگەر. هەموارکردنە پێشنیار کراوەکانی دیکە بریتین لە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە حکومەت لە دانانی دادوەرەکان.
 

بەرهەڵستکاران ناتانیاهو تۆمەتبار دەکەن کە بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەکرێت و نکۆڵی لەوە دەکات دەستی هەبووبێت بەوەی هەوڵی هەموارکردنەکانی داوە بۆ ئەوەی خۆی بەدووربگرێت لە حوکمدانی دادوەری.

حکومەتی هاوپەیمانی کە باڵی ڕاست و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و پێکهاتە زایۆنیستە توندڕەوەکان لەخۆ دەگرێت دەڵێت چاکسازییەکان ئامانجیان ڕاستکردنەوەی ناهاوسەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمانی هەڵبژێردراوە.

ژمارەیەکی زۆر داوایان لە دادگای باڵا کردووە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە و بڕیارە دانیشتنەکان لەو کەیسانەدا لە مانگی ئەیلولدا دەستپێبکەن.

دوای شکستی دیالۆگێکی پێشووتر، سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن هێشتا گومانیان لە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەت هەیە، کە پارتی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان و توندڕەوەکانی تێدایە.

ناکۆکییەکی قووڵ لەنێو هاوپەیمانێتییەکەی ناتانیاهو و خۆپیشاندانی بەکۆمەڵ وای لە سەرۆک وەزیران کرد بە شێوەیەکی کاتی پرۆسەی یاسادانان لە مانگی سێدا ڕابگرێت.

جگە لە تەل ئەڤیڤ، خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە لە شارەکانی وەک حەیفا، نتانیا و هرتسیلیا بەڕێوەچوون. خۆپیشاندانەکان لە سەرانسەری شەبەنگی سیاسییەوە پشتیوانییان لێکرا، گروپە عەلمانی و ئاینییەکان، چینی کرێکار، کرێکارانی تەکنەلۆژیا، چالاکوانان و یەدەگە سەربازییەکان.

چەند لایەنێکی ڕۆژئاوا داوا لە حکومەتی ئیسرائیل دەکەن پێداچوونەوە بە گۆڕانکارییەکانی دادوەریدا بکات. واشنتۆن، هاوپەیمانی نەریتی تەل ئەڤیڤ، تێپەڕبوونی بڕگەی لۆژیکی بە "داخەوە" ناوبرد. سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای ڕاگرتنی هەموارکردنەکانی کرد بەهۆی ئەو "دابەشکردنی" که لەکۆمەڵگای زایۆنییەکاندا دروستیان دەکات.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP