لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیاری پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دەکات بۆ پاراستنی نرخی ئاڵوگۆڕ

ishraq

ئیشراق 
لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیاری پێداچوونەوەی بەو ڕێوشوێنانە کرد کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە گرتوویانەتەبەر بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ.

 سەرۆکی لیژنەکە، پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی، لە بەیاننامەیەکدا، وتی "لە کاتی بانگهێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق عەلی ئەلعەلاق لە لیژنەی دارایی پەرلەمان، جەختمان لەسەر پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانە کردەوە کە بانکی ناوەندی گرتوویانەبەر بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و بازاڕ."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ڕێوشوێنانە چیتر بەس نین و دەبێت ڕێوشوێنی نوێ بگیرێتەبەر و بە شێوەیەک کە مسۆگەر بکات کە پارێزگاری لە سەقامگیری بازاڕ و کۆنترۆڵی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بکات"، هۆشداری دەدات لە هەستیاری دۆخەکە، بە تایبەت کە ئەم قەیرانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کەمتر نییە، چونکە هەڕەشە لە بوونی دەوڵەت دەکات بەتایبەتی لە بوونی فاکتەرێکی دەرەکیدا کە بە سەختی کاردەکات بۆ ناسەقامگیرکردنی سیاسی و ئاسایش وەلات."
ناوبراو داوای کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی لەگەڵ سەرۆکوەزیران کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاردانەوەی بڕیاری ئەم دواییەی داخستنی ژمارەیەک لە بانکەکان و پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار گرتوویانەبەر، چۆن ئاسانیان بکەین و کاربکەن بۆ دابینکردنی دراوی بیانی بۆ هەموو بازرگانەکان، توندکردنەوەی کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی کە ببێتە هۆی دروستبوونی بازاڕێکی هاوتەریب کە جیاوازییەکی زۆر گەورە و قەبووڵ نەکراوی هەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە خەڵکی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بارودۆخی ئابووری وڵاتەکە باشە و فاکتەری زۆرمان هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم قەیرانەدا و ئێمە لە لیژنەی دارایی بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕ و هاوڵاتیان دەکەین و لە ئێستادا بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و بانکی ناوەندی کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکە."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP