سەرۆکی دەستەی دەستپاکی : بێدەنگبوونی کەرتی تایبەت دەربارەی گەندەڵی بووەتە هۆی بەهێزبوونی گەندەڵکاران

ishraq

ئیشراق 
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دادوەر حەیدەر حەنون ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە قسەنەکردنی کەرتی تایبەت دەربارەی گەندەڵی بووەتە هۆی بەهێزبوونی گەندەڵکاران.

حنون لە وتەیەکیدا لەو دیدارەی کە دەستپاکی بەهاوکاری باڵیۆزخانەی عێڕاقی لە ئەبووزەبی
وئەنجومەنی ئابووری عێڕاقی و ئەنجومەنی کاروباری عێڕاقی ڕێکیخست بەپێی بەیاننامەی دەستپاکی وتی پێویستە سەرجەم گەلی عێڕاق هاوکاری دەستپاکی بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران.

وتیشی زۆرگرنگە کە هەماهەنگی هەبێت لەنێوان دادوەری و حکومەت و نوێنەرانی گەل بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .
هەروەها وتەی ئاڕاستەی وەبەرهێنەرەکان کردوو وتی پەیمانتان دەدەمێ کە هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵتاندا بم و ئێوەش پێویستەکەسانی گەندەڵمان پێبڵێن ، بەڵام قسەنەکردنی کەرتی تایبەت گەندەڵکارانی بەهێزتر کردووە.
 سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێڕاقی ئیبڕاهیم بەغدادی ئاماژەی بەوەکرد کە کاری دەزگایی و مکووڕبوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوامی دەبەخشن بە دەزگاکانی کەرتی گشتی وتایبەت، دەسخۆشیشی لە بەرنامەی حکومەت کرد بۆ گۆڕانکاریکردن لە دام ودەزگاکانی چاودێری بۆ جێبەجێکردنی ستڕاتیژیەتی نەهێشتنی گەندەڵی و پتەوکردنی ڕۆشنبیری دەسپاکی .

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP