ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : ئابووری عێڕاق بەهێزەو بەرەوباشتربوون هەنگاودەنێت

ishraq

ئیشراق 
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەژمارە بارستایی حەواڵەکانی بانکی ناوەندی ئاشکراکرد.

ساڵح ڕاگەیاند کە کەرتی دارایی لە قۆناغی ڕاگوزەردایە و چەندین ئامانج دەپێکێت لەوانە کەمکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێڕاقی کەببێتە 1300 دینار بۆ هەردۆلارێک، وتیشی ئازادی هەیە لە حەواڵەکردنی پارە بە مەرجێک لە پلاتفۆرمە نمرەییەکانەوە ئەنجام بدرێت وئەم ڕێکارەش دوو نرخی بەدیهێناوە کە ڕۆژبەڕۆژ نێوانیان کەمتردەبێتەوە.
جەختیشی لەوەکردەوەکە باری ئابووری بەرەوباشتر دەچێت و لەئایندەیەکی نزیکدا نرخەکان وەک یەک دەبن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بانکەکان دەستیان کردووە بەجێبەجێکردنی ڕانماییەکان ، حەواڵەی دەرەکیش لە بانکی ناوەندیەوە ڕۆژانە بووە بە 200 ملیۆن دۆلار.
هەروەها ساڵح وتی یەدەگی بانکی ناوەندی بووەبە 115 ملیاردۆلار کە مەزنترین یەدەگی نەختینەیە لەمێژووی عێڕاقدا.
ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق چووەتە نێو حەواڵەی نمرەییەوە بەشێوەیەکی ڕاست ودروست.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP