بلومبێرگ: کۆکردنەوەیەکی نوێ لە ڕووسیا ٤٠٠ هەزار کەس لەخۆدەگرێت

ishraq

ئیشراق
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ئەمڕۆ شەممە بەردەوامە، کە سوپای ڕووسیا هەوڵدەدات کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ناوچەکانی ئۆکرانیا درێژ بکاتەوە، لە کاتێکدا هێزەکانی کیێڤ بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوە بە پشتیوانی سەربازی و لۆجستی لە ڕۆژئاواوە. مۆسکۆ ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکە دیاری کرد، لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، ئامانجەکانی بە پاراستنی دانیشتوانی هەرێمی دۆنباس و نەهێشتنی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا، و ناچارکردنی ئۆکرانیا لەسەر بێلایەنی سەربازی.


لە نوێترین پێشهاتەکاندا، بلومبێرگ ئاشکرایکرد، بە پێی ئاماژەی بەرپرسانی ڕۆژئاوا، ئامادەیی ڕووسیا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نوێی کۆکردنەوە کە 400,000 سەرباز لەخۆدەگرێت کە بەشداری شەڕەکە دەکەن لە ئۆکرانیا. "بلومبێرگ" ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆسکۆ لە پرۆسەی نوێی کۆکردنەوەدا لەسەر خانەنشینەکان و خۆبەخشانی ڕووسەکان بەندە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆکردنەوەی سەربازی لە ڕووسیا بە گرێبەستکردن دەبێت نەک ناچاری.

فۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە کیێڤ لە ئێستادا ناتوانێت هێرشێکی بەرامبەر بکرێت بەهۆی کەمی چەکەوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP