لێژنەی پەرلەمان: بەندەری فاو 6 شۆستەی هەناردەكردنی نەوتی تێدایە كە توانای هەناردەکردنی 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەیە

ishraq

ئیشراق 
ڕۆژی شەممە لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان گرنگی بەندەری گەورەی فاویان بۆ كەرتی نەوت ڕوونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بەندەرەكە 6 شۆستەی بۆ هەناردەكردنی نەوت بە توانای 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

  ئەندامی لیژنەكە زەینەب جومعە موسەوی ڕاگەیاند: بەندەری گەورەی فاو بەهۆی قووڵاییەكەیەوە دەتوانێت كەشتی بارهەڵگری گەورەتر لەخۆبگرێت، بەو پێیەی قووڵایی گەورەتری لە كەناڵی سوێس هەیە و ئاماژەی بەوەشكرد : كە بەندەرەكە 6 شۆستەی نیشتەجێبوون بۆ هەناردەكردنی نەوت لەخۆدەگرێت، كە توانای 350 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و تانكی هەڵگرتن بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی نەوت بە توانای 300 هەزار مەتر سێجا.
موسەوی ئاماژەی بەوەشكرد : هەناردەی نەوتییەکان تەنها 4%ی بودجەی عێراق پێكدەهێنێت، هەروەها دەتوانرێت هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات لەڕێگەی ئەو پڕۆژانەوە بەدەستبهێنرێت كە هەڵكەوتەی جوگرافیای عێراق دەقۆزنەوە و ئامانجی ئەم پڕۆژانەی پەیوەندیدارە بەیەكەوە یەكبخرێن و جەختیشیكردەوە كە لە بەندەری فاودا 99 شۆستە دەبێت و ئەمەش وایكردووە كە ببێتە گەورەترین بەندەری ڕۆژئاوای ئاسیا، كە بەندەری جەبەل عەلی لە ئیمارات تێدەپەڕێنێت كە تەنها 67 شۆستەی نیشتەجێبوون بۆ كۆنتێنەرەكان هەیە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP