26/05/2022
ئابوری 249 جار بینراوە
وەزیری نەوتی ئێران: حکوومەت هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ڕووسیا دەدات
جەواد ئاوچی وەزیری نەوتی ئێران دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی ئێستای ئێران هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ڕووسیا و هاوکاریی نێوان کەرتی حکومی و تایبەت لە هەردوو وڵات دەدات.
ئه‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات كه روژی چوارشه‌ممه له لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا و شاندی یاوەری به‌ڕێوه چوو.
ناوبراو ئاماژه ی بەوەدا که ئێران و ڕووسیا له سەردانی دوو ساڵ پێش ئێستای شاندێکی ئێرانی بۆ ڕووسیا ڕێککەوتن و یاداشتنامه ی لێکتێگەیشتنی باشیان له بوارەکانی وزه ، کشتوکاڵ، گواستنەوه ، کەشتی و بوارەکانی دیکه واژۆ کرد و جه ختی کرده وه که ئه مڕۆ تاران به دواداچوون بۆ ئەو ڕێککەوتنانه دەکات بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و كۆبوونه‌وه زۆرانه كرد كه لایه‌نه‌كانی ئێران و ڕووسیا له بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا به‌ڕێوه چوون كه له وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوتوێ كراون و هیوای خۆی ده‌ربڕی كه ئه‌م كۆبوونه‌وانه ببێته هۆی بڕیاری باش.
لە بەرامبەردا ئەو میوانە ڕووسییە ستایشی دەرفەتەکانی بەردەست و بەڕێوەچوونی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە کرد، هاوکات سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و بنەماڵەی قوربانیانی ڕووخانی باڵەخانەیەک لە شاری ئیبادان کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شاندێكی باڵای روسیا كه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و وه‌زاره‌ت و پارێزگار و سه‌ندیكا و كۆمپانیاكان له‌خۆ ده‌گرێت سه‌ردانی ئێران ده‌كات".
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ئەو هاوکارییە هەمەلایەنەی کە لە نێوان وڵاتەکەی و ئێران‌دا هەیە لەبەرچاو گرت و وتی: ئەم هاوکارییە لەم دواییانەدا شاهیدی پێشهاتێکی تایبەت بووە، بەو پێیەی سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا بەردەوام لە پێوەندی لەگەڵ یەکتردان.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ڕه‌یسی بۆ وڵاته‌كه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی ڕابردوو به هه‌نگاوێك بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان وه‌سف كرد، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه گرنگانه كرده‌وه كه سه‌رۆك ڤلادیمێر پوتین و ئیبراهیم ڕه‌یسی گه‌یشتوون.