03/07/2019
ڕاپۆرت 443 جار بینراوە
گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا ئیراده‌ی ئێرانییه‌کانی به‌هێزتر کردووه
وێنه له ئه‌رشيف
یه‌کێک له کاندیده‌کانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا پێی وایه که گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ئه‌م وڵاته له دژی ئێران وه‌ک شه‌ڕێکی ته‌واوه و ته‌نیا بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونی ئیراده‌ی ئێرانییه‌کان.
به پێی ڕاپۆرتێك، مارک دانکۆف کاندیدی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا له وتووێژی له گه‌ڵ ئاژانسێکی ئێرانی، گه‌مارۆکانی ئه‌مریکای له دژی ئه‌م وڵاته وه‌ک شه‌ڕێکی ئابوری پێناسه کردووه و ڕایگه‌یاندووه که گه‌مارۆکان ئیراده‌ی خه‌ڵکی ئێرانی به‌هێزتر کردووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گه‌مارۆدانی ئێران له لایه‌ن دوناڵد تره‌مپه‌وه وتی: گه‌مارۆکان شه‌ڕێکی ئابورین، گرنگه که گه‌لی ئه‌مریکا و جیهان ئه‌مه بزانن.
دانکۆف له درێژه‌دا درووشمه‌کانی دوناڵد تره‌مپی له که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2016 وه‌بیرهێنایه‌وه و ڕایگه‌یاند: تره‌مپ له جێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنیامین نتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ده‌دات و ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری ئه‌مریکایه.
ناوبراو وتی: تره‌مپ هیچ هۆکارێکی یاسایی بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کان له دژی ئێران نابینێت، به‌ڵام درووشمه‌کانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکای له بیر کردووه که جه‌ختی ده‌کرده‌وه ئه‌مریکا له ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دوور ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش له ژێر کاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ئیسرائیل‌دا بووه، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا زیاتر بووه‌ته خزمه‌تگوزاری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل تا ئه‌وه‌ی که گرنگی به ده‌ستووری ئه‌مریکا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی چینی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگای وڵاته‌که‌ی بدات.
دانکۆف له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران وتی: به بۆچوونی من، گه‌مارۆکان ته‌نیا ئیراده‌ی ئێرانییه‌کانی به‌هێزتر کردووه. به هۆی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی گه‌مارۆکانه‌وه ده‌بینین که توندڕۆکانی کۆشکی سپی له گه‌ڵ ڕژێمه‌کانی ئیسرائیل و سه‌عوودیا له که‌نداوی عۆمان ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که‌یان زیاتر کرد تا له گه‌ڵ موجاهدینی خه‌لق (مونافقه‌کان) ئه‌م کاره بخه‌نه ئه‌ستۆی ئێران.
کاندیدی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که خۆڕاگری ئێرانییه‌کان له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌م وڵاته کاریگه‌ری ده‌بێت. وتیشی: پرسیار له فه‌ڵه‌ستینییه‌کان بکه‌ن له ساڵی 1948 و ئێستاش دانوستانه‌کانی حکومه‌ته‌کی تره‌مپ چ ئه‌نجامێکی بۆ ئه‌وان هه‌بووه.