بۆرسەی بەغدا و هەولێر بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کرانەوە

ishraq

ئیشراق 
نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی جارێکی دیکە بەرزبووەوە لە بازاڕەکانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.


نرخی دۆلار بەرزبووەوە لەگەڵ کردنەوەی بۆرسە سەرەکییەکانی کیفاح وحارسیە لە بەغدا بۆ تۆمارکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی 159،300 دیناری عێراقی بەرامبەر 100 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی ڕۆژی یەکشەممە 158،350 دیناری عێراقی بەرامبەر 100 دۆلار بوو.

نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا بەرزبووەوە و نرخی فرۆشتن گەیشتە 160250 دینار، لە کاتێکدا کڕین گەیشتە 158،250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

هەروەها لە هەولێر نرخی دۆلار بەرزبووەوە و نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕ گەیشتە 159 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار و نرخی کڕینیش 158 هەزار و 900 دینار بەرامبەر 100 دۆلار.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP