08/10/2023
ئابوری 145 جار بینراوە
لەبارەی دۆخی نرخی مانگانەی نەوت کۆبوونەوەیەک لەوەزارەتی نەوت ئەنجامدرا
ئیشراق
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت کۆبوونەوەی مانگانەی لەبارەی نرخی نەوت لە بارەگای وەزارەت ئەنجامدا.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا تیایدا ڕایگەیاندووە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە کارنامە و دۆخی بازاڕی نەوت کرا، هەروەک پێداچوونەوە بەو ڕاپۆرتانە کرا کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ئامادەکرابوون.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- نرخی نەوت بەپێی داتاکانی ئێستای بازاڕی جیهانی دانراوە، هەروەک کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی "باسم محەمەد " بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنان و "عیزەت سابیر " بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری غاز و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت و ژمارەیەک بەرپرس لە بەشەکانی وەزارەت و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بەرێوەچوو.