05/10/2023
ئابوری 163 جار بینراوە
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە: تورکیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
ئیشراق
باڵیۆزی کۆماری عێراق بۆ ئەنقەرە، ماجد لەجماوی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، تورکیا رەزامەندی دەربڕیوە دەست بە هەناردەکردنی نەوت لە بۆری نەوتی عێراق-تورکی بکاتەوە.
"لایەنی تورکیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەستبەجێ لە بۆری نەوتی عێراق و تورکیاوە".
ئەمەش لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا کۆبووەوە.
بەیرەقدار جەختی لەوە كردەوە كە "تیمەكانی تەكنیكی تورکیا كۆتایییان بە رێكارە تەكنیكی و لۆجستییەكان هێنا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بۆرییەوە"، روونیكردەوە كە "چیتر پرسەكە لە ئەستۆی لایەنی عێراقە".
لە بەرامبەردا باڵیۆز سوپاسی "حکومەت و خەڵکی عێراق بۆ ئەم هەنگاوە تورکیا" دەربڕی و "ئامادەیی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت بە خێرایی دەربڕیوە".
جەختی لەوە کردەوە کە "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەشدارییەکی زۆر دەکات لە کردنەوەی ئاسۆی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و بەهێزکردنیان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی دوو وڵاتی دراوسێ مسۆگەر بکات و گەشەسەندن بەدەستبهێنێت".