نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 90.98 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك

ishraq

ئیشراق 
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ پاڵپشتی كه‌مبونه‌وه‌ی دابینكردنی نه‌وتی خاوی جیهانی پێش كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی وه‌زیرانی ئۆپێك+ بو.


به‌گوێره‌ی داتاكان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت شه‌ش سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 90.98 دۆلار، هاوكات نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش 11 سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 89.34 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

 پێشبینیده‌كرێت له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه‌
گروپی ئۆپێك+ كه‌ ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌خۆده‌گرێت، پێشبینیده‌كرێت له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سعودیه‌ و ڕوسیا كه‌ ئه‌ندامی ئه‌و گروپه‌ن، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان تا كۆتایی درێژكرده‌وه‌ ساڵی.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP