01/10/2023
ئابوری 191 جار بینراوە
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلول نۆ ملیار دۆلار تێدەپەرێنێت
ئیشراق
بە گوێرەی ئاماری کۆمپانیای سومۆ، لە ماوەی مانگی (ئەیلول/9) بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بوە، واتە بەراورد بە مانگی پێشوتر داهاتی نەوت نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار زیادیکردوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سومۆ"، لە ماوەی مانگی (ئەیلول/9) بڕی 103 ملیۆن و 143 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 9.49 ملیار دۆلار بوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی ئەیلول بڕی 102 ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردەکراوە، لە کێلگە نەوتییەکانی گەیارەشەوە بڕی 473 هەزار بەرملیل نەوت هەناردەکراوە.
ئەوەش خراوەتە ڕو، نرخی ناوەندی یەک بەرمیل نەوت 92.05 دۆلار بوە، لە رۆژێکدا بڕی 3 ملیۆن و 483 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.