01/10/2023
ئابوری 195 جار بینراوە
نرخی دۆلار لە بەغدا دادەبەزێت و لە هەولێر بەرز دەبێتەوە
ئیشراق
نرخی دۆلار ڕۆژی یەکشەممە لە بازاڕەکانی بەغدا دابەزی، لە کاتێکدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.
نرخی دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی کیفاح وحارسیە دابەزی بۆ 155،700 دینار بەرامبەر 100 دۆلار، لە کاتێکدا نرخەکانی دوێنێ شەممە 156 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار بوو.
نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا دابەزی لە کاتێکدا نرخی فرۆشتن گەیشتە 156750 دیناری عێراقی، لە کاتێکدا کڕینەکە گەیشتە 154750 دینار بۆ هەر ۱۰۰ دۆلارێک.
لە هەولێر نرخی دۆلار بەرزبووەوە و نرخی فرۆشتن گەیشتە 155،500 دینار بەرامبەر 100 دۆلار و نرخی کڕینیش 155،450 دینار بەرامبەر 100 دۆلار.