ئامانج له نمایشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا
14/4/2018ئه‌مه‌ریكا دوو هاوپه‌یمانه‌كه‌ی به‌ڕیتانیا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی و زانستی كرده ئامانج له ڕێگه‌ی داباراندنی زیاتر له 100 موشه‌ك له ده‌ریا و ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر سوریا. زۆرێك له شرۆڤه‌كاران پێیان وابوو كه ئه‌م هێرشه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروست بوونی جه‌نگی جیهانی سێهه‌م له‌نێوان ڕوسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدا زه‌مینه‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی سێهه‌م له ناوچه‌كه، نه‌وه‌ك هه‌ر فه‌راهه‌م نییه، بگره نه ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی ، بگره ڕوسیا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی خوازیاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی له‌م چه‌شنه نین. هیچ كام له وڵاته‌كانی جیهان ته‌نانه‌ت به خودی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه به‌رگه‌ی شه‌ڕێكه سه‌رتاسه‌ری قورس ناگرن، ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕیتانیاش هاوڕای ئه‌مه‌ریكا نه‌بوونایه، بێ گومان ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا. نه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و نه‌ڕوسیا و ته‌نانه‌ت توركیا‌و ئێرانیش پێیان باش نییه له‌م كاته‌دا بچنه شه‌ڕێكی ڕاسته‌وخۆوه له به‌رامبه‌ر یه‌كدا و زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن شه‌ڕه‌كانیان له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانیانه‌وه درێژه پێ بده‌ن.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هێرشانه‌ی به هاوئاهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ڕوسیا ئه‌نجامداوه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له سوریا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامدران كه هیچ جۆره زیانێكی بۆ هێزه‌كانی سوریا نه‌بێت، به‌ر له هێرشه‌كان ڕوسیا زانیاری ته‌واوی دا به ڕژێمی سوریا له‌سه‌ر ئه‌و جێگایانه‌ی كه ئه‌گه‌ری كردنه ئامانجیان هه‌یه تاكه‌مترین زیان به‌ر ڕژێمی سوریا بكه‌وێت.
ئامانج له هێرشه مووشه‌كییه‌كه ڕوخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د یاخود لێدانی هێزه‌كانی ڕوسیا نه‌بوو له سوریا، به‌ڵكو له لایه‌ك جۆرێك بوو له سزا و له لایه‌كی دیكه‌ش ڕێگری كردن بوو له‌وه‌ی كه سوریا بتوانێت په‌ره به تواناكانی په‌ره پێدانی چه‌كی كیمیاوی و كۆمه‌ڵ كوژ بدات.
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ئێستادا نایانه‌وێت هاوسه‌نگی هێز له سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك تێكبده‌ن نه‌وه‌ك غافڵگیر بكرێن و جڵه‌وی دۆخه‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ست ده‌ربچێت. ئه‌وان له ڕاستیدا هێرشیان كرده سه‌ر سوریا تا هاوسه‌نگی هێز ڕابگیرێت. ڕاگرتنی هاوسه‌نگی هێزیش له سوریا به‌مانای ئه‌وه دێت كه هێشتا پێویستییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونی هه‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌ش كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی بمێنێته‌وه و ڕژێمی سوریا توانای سنور دار بكرێت.
ئیدی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان بیه‌وێت ده‌ست وه‌ردانێكی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات، بێگومان نایه‌وێت به‌ته‌نها بێت تا ئه‌زمونی عێراق دووباره نه‌كاته‌وه كه سه‌رباری زیانه گیانیه‌كانی، له ڕووی ئابوری شه‌وه زۆر كه‌وت له سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و رشووبه‌ڕووی سه‌رزه‌نشت بوونێكی زۆریش بۆوه، له ڕووی ده‌ست كه‌وتیشه‌وه پشكی سه‌ره‌كی به‌ر ئێران كه‌وت كه به به‌راورد به ئه‌مه‌ریكا زیانه‌كانی كه‌متر بوو.
له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا جگه له فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕیتانیا، ڕۆلی به سعودییه‌ش به‌خشیوه تا به‌ش به‌حاڵی خۆی به‌شدار بێت له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا له ژێر ڕابه‌رایه‌تی خۆیدا، له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌شدا، سعودییه دوو كاروانی هاوكاری بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه له مه‌رزی سمێلكاوه ڕه‌وانه‌ی ناو ڕۆژئاوای كوردستانی كردووه بڕیاریش وایه هێز ڕه‌وانه‌بكات.
ئامانجی سه‌ره‌كی ڕوسیا له گلان له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، له‌لایه‌ك كه‌م كردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ڕۆژئاوا بوو له به‌ره‌ی ئۆكراین وله لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بوو له سوریا كه به هۆی پاشه‌كشێی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه دروست ببوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ڕوسیا ویستی له سوریا شه‌ڕی بنه‌ماخوازی بكات نه‌وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌وڵ بده‌ن و ئه‌وشه‌ڕه ببنه ناو خاكی ڕوسیاوه.
ئه‌گه‌رێك هه‌یه پشتیوانی كردنی توركیا له‌هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ببێته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕوسیا و دواتر ئێران و به جۆرێك له جۆره‌كان له قازانجی كورد بشكێته‌وه. ڕوسیا ڕێگه‌ی دا به توریكا كه هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین و ئیدلب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه شه‌رشی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌هه‌مان كاتدا سه‌روه‌ری خاكی سوریا بپارێزێت، به‌ڵام به‌و پشتیوانییه توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتیوانی له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی سوریا كرد هه‌ر بۆیه پیشبینی ئه‌كرێت كه ڕوسیا داوای گره‌نتی زیاتر بكات له توركیا.
گه‌مه‌ی سیاسی له سوریا هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه و گه‌مه‌كاره‌كانیش به‌رده‌وامن له هێنانه ناوه‌وه‌ی كاراكته‌ری نوێ تا له ڕێگه‌یانه‌وه درێژه بده‌ن به قه‌یرانی ناوخۆیی سوریا، ئه‌مه‌ریكاش به‌م هێرشه ویستی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت كه هێشتا له سوریا خاوه‌ن قورسایی خۆیه‌تی و ئه‌بێت له سوریا جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانیشی له به‌رچاو بگیرێت .
س/milletpress