21/04/2018
ئەمین حەتیت
450 جار بینراوە

ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر سووریا نەگەیشتە ئامانجەکەی

کارناسی پرسی سیاسی – سەربازی لوبنانی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە گەیشتن بە ئامانجەکەی لە هێرش بۆ سووریا شکستی هێنا، وتی: ڕیاز زیاتر لە ٢ ملیار دۆلاری بۆ دابین کردنی تێچووەکانی ئەو هێرشە خەرج کرد.

سێ وڵاتی ئەمریکا- بریتانیا و فەڕەنسا لە هێرشی ئاسمانی و مووشەکی چەند ناوەندیان لە سووریا کردە ئامانج. هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکەن فڕۆکەخانەی مزە، ناوەندە توێژینەوەکان لە برزە، جماریا و مسیاف لە سووریا کراونەتە ئامانج.

لە ئەو هێرشەدا کە بە هاوبەشی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا ئەنجام درا، لە پاپۆڕی سەربازی و فڕۆکە کەڵک وەرگیراوە. چەند خولەک پاش دەسپێکی هێرشەکە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: چەند کاتژمێر پێش ئێستا من فەرمانی هێرش بۆ سەر سووریا کە پێوەندی بە توانایی کیمیایی بەشار ئەسەدەوە هەیە، بۆ هێزە چەکدارەکانی ئەمریکام دەرکرد.

لە هەمان پێوەندیدا جۆزێف دانفۆرد، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد ئەو ناوەندانە کە کرانە ئامانج، پێوەندیان بە تواننایی چەکی کیمیایی دەوڵەتی سووریاوە هەبوو. ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ناوەندگەلێکمان هەڵبژارد کە مەترسیی پاشهاتی سەربازی ئەو ئۆپراسیۆنە کەم بکاتەوە. یەکەم ئامانج، ناوەندێکی توێژنەوەیی زانستی بوو کە لە دیمەشق بوو.

لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ ئەمین حەتیت کارناسی پرسی سەربازی لوبنان هەبووە کە شرۆڤەکەی بە شێوەی خوارەوەیە:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەرەبەیانی دووشەممە چەند شوێنیان لە دیمەشق و حومس کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی. ئێوە ئامانجی ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا لە ئەو هێرشە چۆن لێک دەدەنەوە؟ ئایا ئەو هێرشە سەرکەوتوو دەبینن؟

هەڵوێستی دیمەشق و هاوپیمانەکانی واتا تاران و ڕووسیا بووە هۆی ئەوەی کە تا ئەمریکییەکان پاشەکشێ بکەن لە کردنە ئامانجی ئەو شوێنانە کە لە پێشەوە دیاریان کردبوو. لە سەرەتادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گەڵ هاوپەیمانەکانی واتا بریتانیا و فەڕەنسا لیستێکی درێژیان لە ئامانجە گرنگ و ستراتیژییەکان کە ئەبێ لە سووریا بکرێنە ئامانج، دیاری کردبوو. بەم حاڵەوە، هەڵویستی دیمەشق و هاوپەیمانەکانی واتا تاران و ڕووسیا بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکییەکان ئەمریکییەکان پاشەکشێ بکەن لە ئامانجەکانیان کە لە پێشەوە دیاریان کردبوو.

 بەم شێوەیە، ئەو شوێنانە کە کە لە لایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج، باری ستراتیژیکیان نەبوو. شوێنە ستراتیژیکە سەربازییەکان لە لایەن ئەمریکاوە نەکرانە ئامانج. دوو فڕۆکەخانە لە دەڤەری دیمەشق و ناوەندێکی زانستی کرانە ئامانج. ناوەندێکی پشتیوانیش بوردمان کران. زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو پیشێل کارییە سەربازییە ئامانجەکەی ڕۆژاوای نەپێکا.

ڕوانگەی ئێوە سەبارەت بە شێوەی بەربەرەکانێ سووریا لە گەڵ هێرشەکە چییە؟ ئایا دیمەشق توانی کاردانەوەیەکی شیاو نیشان بدات؟

ئێوە بینیتان کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیامنەکانی لە رێگای ئاسمان و دەریاوە سووریایان کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی. بە گشتی زیاتر لە ١٠٠ مووشەکێک لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە هاوێژرا، سووریا توانی نزیک بە ٧٠ مووشەک شوێن بگرێت و تێکیان بشکێنێت. ئەوە بەو واتایەیە کە هێز و ئیمکانات و توانایی سەربازی دەوڵەتی سووریا زۆر بەهێز و کاریگەرە.

ئەو چەند مووشەکەش کە شوێنیان نەگیرا و لە سەر خاکی سووریا نیشتنەوە، لە ڕاستیدا شوێن و ناوچەی بە تواوەتی خاڵیان پێکا و یا شوێن و ناوچەگەلێکیان پێکا کە گرنگ نەبوون و پێشتریش زایۆنییەکان ئەو شوێنانەیان پێکابوو. بەم پێیە بوو کە تەنانەت ئیسرایلییەکانیش لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو هێرشە شکستی هێناوە.

دۆناڵد ترامپ لە توویتێکدا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان بۆ سەر سووریا سەرکەوتوو بووە. ناوبراو جەختی کردووە کە ئەو ئۆپراسیۆنە کە سووریا تەواوی ئامانجەکانی پێکاوە. لەم بارەوە ڕاتان چییە؟

ترامپ هەر ئەو جۆرەی کە بە درۆ سووریا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد، ئەمڕۆش بە درۆ باس لە سەرکەوتوو بوونی ئۆپراسیۆنی خۆی لە سووریا دەکات، ئەمە زنجیرەیەکە لە درۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەر درۆ و فریوە. هەر ئەو جۆرەی کە بە درۆ سووریایان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کرد، ئەمڕۆش بە درۆ باس لە سەرکەوتوو بوونی ئۆپراسیۆنی خۆیان لە سووریا دەکەن.

سەبارەت بە هەڵوێستەکانی عەرەبستانی سعوودی بەرانبەر هێرش بۆ سەر سووریا شرۆڤەیەک بدەن. لێکدانەوەی ئێوە لە دەوری ڕیاز لەم بوارە چییە؟ ئایا کارە هاندەرانەکانی ڕیاز یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو هێرشە نەبووە؟

عەرەبستان لە باری ماڵییەوە پاڵپشتی ئەو هێرشە بۆ سەر دیمەشق و حومس دێتە ئەژمار. ئێمە لە ڕێگای خوێندنەوەی ڕۆژنامە ڕۆژاواییەکان و هەروەها پێوشێنگیری هەواڵەکانی میدیا ڕۆژاواییەکان گەیشتووینەتە ئەو ئاکامە کە ڕیاز زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری بۆ پاڵپشتی ماڵی لە ئەو هێرشە بۆ سەر سووریا تەرخان کردووە.

کەواتە، ئێمە عەرەبستان بە هاوبەشی ئەو جەنایەتە دەزانین هەرچەند بۆ خۆی ڕاستەوخۆ لە ئەو هێرشە دەستێوەدانی نەبوو. عەرەبستانی سعوودی لە کاول کردنی وڵاتانی عەرەبی شارەزایە. پێشتر لیبیا و عێراقی کاول کرد. ئەمڕۆکەش هەر ئەو کارە لە گەڵ سووریا و یەمەن دەکات.

س/ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- ڕامین حسێن ئابادیان

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP