17/04/2018
مەریوان وریا قانیع
463 جار بینراوە

دۆخی دوای موشەكبارانەكانی سوریا

ئەم وتارەی سایتی ئەل مۆنیترۆی ئینگلیزیی شیكردنەوەیەكی ورد و عەقڵانی دۆخی ئەمڕۆكەی سوریا و پەیوەندییە سیاسییە ناوەكیی و ئیقڵیمیی و نێودەوڵەتییەكان لە خۆدەگرێت. خاڵە سەرەكییەكانی ناو ئەم وتارە ئەمانەن:

١- ئەمریكا دوای ھێرشەكە ڕاكێتیەكەی پێرێ لەسەر زمانی ترەمپەوە جاێكی تر پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت كە سوریا بەجێبھێڵێت. داوا لە دۆستەكانی دەكات ڕۆڵی زیاتر ببین. دۆستەكانیشی سعودیە و ئیمارات و قەتەر و میسرن و توركیای تیا نییە. كێشەكە لەوەدایە ئەم دۆستانە لە سوریادا تەنھا ھێزە جھیادییە ئیسلامییەكانیان ھەیە كە پەنای بۆببەن و ئەمانەش وەك داعش وان. جگە لەوە ئەو دۆساتانە ھەموویان كێشەی ناوەكیی و ئیقلمی زۆر گەورەیان ھەیە و ناتوانن ئەو چاوەڕوانیانە بە ئاسانی بەدەستبھێننكە ئەمریكا لێیان چاوەڕوانە. 

٢- توركیا تا دێت زیاتر دەكەوێتە ژێر كاریگەریی ڕوسیاوە و ڕوسیاش نایەوێت ئەسەد بكەوێت. بۆیە توركیا دواجار ناچاردەبێت مانەوەی ئەسەد قبووڵبكات. ھاوكات ڕوسیا تا ئێستا بە ئاشكرا باس لەوەدەكات كە كوردەكانی سوریا دەبێت بەشێكبن لە چارەسەركرنی كێشەكانی ناو سوریا. 

٣- ڕوسیا و ئێران دەیانەوێت ھێزە كوردییەكان لەسوریادا بەشێوەیەكی وا ببەنەوە پاڵ ئەسەد و كە بكرێت لەلایەن توركیاشەوە قبووڵبكرێت، ئەمەش مانای بەخشینی بوونێكی سیاسییانەی سنووردار بە كورد لە سوریادا كە ھەموولایەك بتوانێت قبووڵیبكات. 

٤- مادامەكی ترەمپ پێ لەسەر پاشەكشە لە سوریا دادەگرێت، بۆیە كوردانی سوریا ئەگەری نزیكبوونەوەیان لە ئەسەد و لەڕێی ئەسەدیشەوە، بە نێوانگیریی روسیا و ئێران، لە توركیا لە ئارادایە. 

٥- دۆخی ناوەكیی و نێودەوڵەتی توركیا ئەوەندە بەھێزنییە بتوناێت چی لەسوریادا دەوێت بیباتە سەر. ڕوسیا كە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر توركیا ھەیە داوا لە توركیا دەكات كە عەفرین تەلسیم بە ھێزەكانی ئەسەد بكاتەوە.

بەكورتیییەكەی لەناو ئەو فەوزا سیاسیی گەورەیەدا و لەناو ئەگەرە گەورەكانی جەنگ و پێكدادانی خۆیناویدا، ھێشتا ئەگەرێكی بچوكی چارەسەركردنێكی سنوورداریی بڕێك لە كێشەكان ھەیە.

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP