چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر سوریا
* سەربازو پسپۆڕە شارەزا سەربازییەكانی روسیا لەتەواوی بنكەو فڕۆكەخانە سەربازییەكانی سوریادا هەن، ئەگەری زۆر هەیە بەر پەلامارەكەی ئەمریكا بكەون، ئەمەش دەرئەنجامی زۆر خراپی دەبێت، فەرەنساش جەختی لەوەكردۆتەوە كە هاوپەیمانانی سوریا لەم پەلاماردانانەدا بەدور دەبن.
* ئەگەر بێت و بنكەی (حەمیمیم) بكەوێتە بەر هێرش ئەوا ئەمە وەك راگەیاندنی جەنگە لەدژی روسیا.
* سەرچاوە ئەمریكییەكان؛ عێراق، ئوردون، توركیا بەئەمریكایان راگەیاندووە تەواوی ئاسمانی وڵاتەكانیان لەبەردەستی ئەمریكادا كراوەیە بۆ لێدانی سوریا.
* پەلامارەكەی ئەمریكا بەموشەكی (كرۆز) دەبێت لەهەردوو كەشتی (دۆناڵد كوك)و (بۆرتەر)ەوە ئاراستە دەكرێن.
* كەشتی فرۆكە هەڵگری (یو ئێس ئێس هێری ئێس ترومان)یش لەگەڵ چەندین كەشتی جەنگی تر كە موشەكی (تۆماهۆک)و (كروز)یان پێیەو ژێر دەریاییەك لە (دۆرفۆلك)ەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست بەئاراستەی سوریا كەوتونەتە رێ.
* وڵاتی (چین)یش سوپاو چەند كەشتیەكی رەوانەی دەریای ناوەڕاست كردووە بۆهاوكاری كەشتیەوانی روسیاو چاودێریكردنو خۆ ئامادەكردن بۆ هێرشە گەورە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمریكا.
* ناوەندی هۆشداری ئەوروپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشدارییەكی بڵاوكردۆتەوە بەهۆی پێشبینی هێرشی ئاسمانی لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتودا.
*دەستەی فرۆكەوانی فیدراڵی روسی بەرەسمی فرۆكەوانەكانی هێڵی ئاسمانی روسیایان ئاگاداركردۆتەوە بەوەی زۆر بەوریاییەوە بەسەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەشت بكەن وەك خۆپارێزییەك لەهێرشە سەربازییەكەی ئەمریكا لەچەند كاتژمێر یاخود رۆژانی داهاتوودا بۆ سەر سوریا.
ن: د.هیشام ئەلهاشمی
و: هێمن مەحمود حەمە