چاودێرى چاكسازى
له وڵاته‌كه كه‌سێك نيه چاودێرى تهواوێكى هه‌بێت بۆ چاكسازى و جێبه‌جێ كردنى، ئه‌مه‌ش بوونى بانگهێشتێكى زۆر بۆ چاكسازى به درۆ ناخات و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونى هه‌نگاوى جۆراجۆريش لێره‌و له‌وێ به درۆ ناخات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكرايه له چوارچێوه‌ى كاروبارى حكومه‌ت و ئاڵوگۆڕ و وه‌زيره‌كانى و ته‌نانه‌ت بانگهێشتێكى له‌م چه‌شنه كپ بۆته‌وه و رۆشنايى تێدا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش دواى سه‌رقاڵ بوونمان به ئارزادكردن و هێنانه‌وه‌ى خاكى داگيركراو له وڵاته‌كه‌مان لهژير ده‌سه‌ڵاتى ريكخراوى تيرۆريستى داعش.
له هه‌مان كاتدا پێشبينى ئه‌وه‌ش ناكرێت گهڕاندنهوهيهك بۆ ئاوازى چاكسازى له ئارا بێت له دواى كۆتاييهاتنى داعش و هه‌ڵبژاردنه گشتيهكانيش ك نزيك بوونه‌ته‌وه و پرووژهكانى چاكسازييش دووا خراون.
شتێكى ئاساييه ئه‌م دره‌فه‌ته بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌كفير به دێدێكى گشتگيرى بۆ چاكسازى و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كرێت به بايه‌خه‌وه بير له‌م مه‌سه‌له بكه‌ن و لێكۆڵينه‌وه بۆ راستى و حه‌قيقه‌تى ئه‌نجام بده‌ن له بانگهێشت بۆ چاكسازى.
چاودێرى چاكسازى گشتلايهنى خۆى له سوڕندانهوه به ده‌ورى سێ وشه ده‌بينێته‌وه، كه پيكهاتوون له: تاك، كۆمه‌ڵگا، ده‌وڵه‌ت.
له‌سه‌ر ئاستى تاك، ئه‌م پرۆژه‌ى چاكسازى گشتلايهنيه هه‌وڵى رێكخستنى تاكه‌كان ده‌دات تا ببنه هاووڵاتى و كه‌سێكى كارا، ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌ركى وزارهتى په‌روه‌رده‌يه، جگه له‌وه‌ش پرۆژه‌ى چاكسازى به‌رنامه‌يه‌كى به‌ديل ده‌خاته روو.
له‌سه‌ر ئاستى كۆمهڵايهتييش، ئه‌م پرۆژه‌ى چاكسازيه هه‌وڵى دروستكردنى كۆمه‌ڵگايه‌كى توكمه ده‌دات، كۆمه‌ڵگاى باش سيستمێكه گونجاو له هاوكارى نێوان هاووڵاتيانى ئازاد و يه‌كسان، ئه‌م پێناسهشه له‌لايه‌ن جۆن راوڵز فه‌يله‌سووفى كۆچكردووى ئه‌مريكى ئاماژه‌ى پێ كراوه.
له چاكسازى ده‌وڵه‌تيش، پرۆژه‌ى چاكسازى له‌به‌ر دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى نوێى ژيارى كار ده‌كات، ئه‌و دهوڵهتيشه پێكهاتووه له‌م شتانه: مرۆڤ، كات، سروشت، زانست، كار.
له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر خواستيش له‌سه‌ر بانگهێشتى چاكسازى بهرههمداريش هه‌بێت، ئه‌وه له‌م حاڵه‌ته ده‌بێ روو له‌و هه‌رسێ ته‌وه‌ره بكرێت تا هه‌وڵ و كۆششى مرۆڤى عێراقى ون نه‌بێت كه ديد و ئامانجى رزگاربوونى هه‌يه.
محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار ئهلشهبوت