26/09/2017
جه‌مال ئه‌كبه‌ر
655 جار بینراوە

رۆژهه‌ڵاتى فورات.. چاره‌سه‌رى دواخراو

وا دياره‌ هه‌وڵى "هێزه‌كانى سورياى ديموكراتى – قسد" له‌به‌ر دروستكردنى نزيكبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ سوپاى سورى جۆريكه‌ له‌ گه‌ڕان له‌سه‌ر تاقيكردنه‌وه‌ى هاوپه‌يمانێتيه‌كانى، به‌ تايبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كگرتگوو كه‌ وه‌كوور هاوپه‌يمانێكى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر ئاستى دژايه‌تيكردن تيرۆر ناوى ده‌بات، له‌ هه‌مان كاتيشدا وه‌كوو كارتێكى سياسيه‌ له‌ چوارچێوه‌ى چاره‌سه‌رى كۆتايى بو قه‌يرانه‌كه‌.

به‌ڵام رێنمايه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى روسيه‌ كه‌ روو به‌ڕووى واشنتۆن كرا، ئه‌م مه‌سه‌له‌ ده‌خاته‌ چوارچيوه‌ى جياوازيكه‌وه‌، مۆسكۆ راى ئه‌وه‌سه‌ كه‌ دروستكردنى گرفت له‌ به‌رده‌م پيشڕه‌وى سوپاێ عه‌ره‌بى سورى ره‌نگه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى روسى به‌ دواوه‌ بێت، ئه‌م كاره‌ش پله‌ێ گرژى دوور ده‌خاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كات خستنى كێشه‌ى كوردى بۆ‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر تاقيكردنێك به‌ خواستى مۆسكۆ ده‌بێت و ئه‌م كاره‌ش په‌يوه‌سته‌ به‌ پرۆسه‌ى سياسى و ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵبژارده‌كانى سوريه‌كان.

به‌ بۆنه‌ى واشنتۆنيشه‌وه‌، په‌له‌ ناكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژيه‌كان، به‌ڵكو شيكردنه‌وه‌ى پێكشكه‌شكرد بۆ مه‌سه‌له‌ێ بوونى له‌ سوريا به‌گشتى، ئه‌مه‌ش به‌ پێى ئه‌و لێدوانانه‌ كه‌ له‌لايه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ ده‌رچوون بۆ دژايه‌تى تيرۆر نه‌وه‌ك سوپاێ سورى.

ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ مه‌سه‌له‌ى پشتگيرى له‌ هێزه‌كانى سورياى ديموكراتى په‌يوه‌سه‌ به‌ ئه‌ركێكى ئێجگار جياواز له‌ هه‌ر پرۆژه‌يه‌كى سياسى كورد، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئيداره‌ى خۆبه‌خۆ كه‌ له‌ ناوچه‌كانى سه‌ر به‌ سورياى ديموكراتى ئه‌نجام دران، كه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش دوو مه‌سه‌له‌ى تێدايه‌:
يه‌كه‌م: خواستى واشنتۆن بۆ ره‌خساندنى بواريگ بۆ هێرشه‌ سه‌ربازيه‌كان تا هه‌موو ئاكامه‌كانى تێبگات، چى له‌ راونانى داعش يا ته‌نانه‌ت له‌ مه‌سه‌له‌ى دانانى نه‌خشه‌ى هاوسه‌نگى سه‌ربازى و هيزه‌كانى سورياى ديموكراتييش بكرێته‌ حاڵه‌تێكى راستى له‌ قوناغه‌كانى گفتوگۆى ئاينده‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئيداره‌ى ئێستاى ئه‌مريكى ده‌يه‌وێت كۆتايى به‌ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ێ وه‌كوو "به‌هارى عه‌ره‌بى"بهێنێت و هه‌ندێك ناوچه‌ى ديكه‌ى نوێ پڕ له‌ گرژى بۆ هاوسێى ئێران دامه‌زرنێت و كورديش له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌يه‌.

واشنتۆن نايه‌وێت له‌ گه‌ڵ مۆسكۆ كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ژماره‌ى كورد بكا، ئه‌و ده‌يخاته‌ نێو بوارى هه‌رێمى زياتر له‌ سورى، له‌ هه‌مان كاتيشدا مه‌سه‌له‌ێ كورد كێشه‌يه‌كى درێژ مه‌ودايه‌ و ناكرێت له‌ڕێگه‌ى جه‌نگه‌كانى ئێستاوه‌ كه‌ بوونيان هه‌يه‌ له‌سه‌ر خاكى سورى يه‌كلا بكرێته‌وه‌و له‌ چوارچێوه‌ى هاوسه‌نگيه‌كانێ ئێستادا مامڵه‌ێ له‌گه‌ڵا ده‌كرێت كه‌ نه‌خشه‌ێ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كێشێت دواى كۆتاييهاتنى داعش، ئه‌م گره‌ويشه‌ له‌سه‌ر كورده‌كان خواست نيه‌ به‌ ته‌نها ببێته‌ بابه‌تێكى په‌يوه‌س به‌ قه‌يرانى سورى، به‌ڵكو په‌ڕه‌يه‌كه‌و ده‌توانرێت بخرێته‌ سه‌ر دۆسيه‌كانى ديكه‌ى وه‌كوو مه‌سه‌له‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل يان دۆسيه‌ى ديكه‌.

دووه‌م: په‌يوه‌سته‌ به‌و ئه‌ركه‌ كه‌ هاوكارى تێدا ئه‌نجام درا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سورياى ديموكراتى – قسد، وڵاتانى يه‌كگرتوو ده‌ستى به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ كورده‌كان كرد له‌ جه‌نگى عه‌ين عه‌ره‌ب و دواى ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵه‌يه‌كى تێكه‌ڵى سه‌ربازى دامه‌زرا به‌ نێو "سوپاى ديموكراتى سورى"، كة هه‌رچه‌نده‌ سه‌ركرده‌ و چه‌كداره‌كانى كوردن،، به‌ڵام واشنتۆن ئه‌و سوپايه‌ێ به‌وه‌ وه‌سف كرد كه‌ ره‌نگه‌ پشتيوانێك بێت بۆ سوپاى عه‌ره‌بى سورى.

ئه‌وه‌ى به‌ كرده‌وه‌ ده‌ركه‌وت، ئه‌ويش ئه‌و به‌رده‌وامه‌ سياسيه‌ بوو بۆ سوپا كه‌ هه‌ڵسپاردراوى مايه‌وه‌و رووداوه‌كانى ئه‌لجزيره‌ێ سوورى له‌خۆ گرتبوو كه‌ ئاسانتر بوو له‌ ده‌سته‌به‌ركردنى شه‌رعيه‌تى سياى بۆ ئه‌م هێزانه‌ له‌سه‌ر ئاستى نێونه‌ته‌وه‌يى و گرفتى لێ كه‌وته‌وه‌ به‌ تايبه‌ت له‌ كاتى رزگاركردنى شارى مه‌نبه‌ج، كه‌ ده‌ستێوه‌ردانى توركياى تێدا ده‌ركه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌خت له‌وه‌ بكات كه‌ دوزينه‌وه‌ى هه‌رێمێكى كورد پێويستى به‌ قايلبوونى هه‌رێمى ده‌كات كه‌ ئه‌م كاته‌ش ده‌سته‌به‌ر نيه‌.

له‌ سه‌ر ئاستى ستراتيژى، ئه‌ركى "قسد" ئه‌وه‌يه‌ ته‌ڵخيس له‌ دامه‌زراندنى گرفتى جوگرافى بكات له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر نفوزێكى ئاينده‌ى ئێرانى له‌ سوريا، له‌لايه‌كيشه‌وه‌ ئه‌مرى واقع له‌ ناوچه‌ سوريه‌كانى ده‌وڵه‌مه‌ن به‌ نه‌وت بسه‌پێنێت، كه‌ ئه‌مه‌شه‌ شيكردنه‌وه‌ بۆ جموجوڵى به‌ په‌له‌ى ئه‌و هيزانه‌ ده‌كات له‌ دواى لادانى گه‌مارۆ له‌سه‌ر دێر ئه‌لزوور به‌ كرده‌وه‌ى سه‌ربازى له‌به‌ر به‌رجه‌سته‌كردنى سه‌رچاوه‌ نه‌وتيه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات تا ده‌گاته‌ ناوچه‌ى رمێلان.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا سه‌خته‌، به‌ڵام روو له‌ هه‌ندێك به‌رهه‌مى كيشمه‌كێشى ناوخوه‌يى له‌ سوريا ده‌كات نه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر جيابوونه‌وه‌ بۆ كورده‌كان يا موغامه‌ره‌ به‌ سه‌دامى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ سوپاى روسى له‌نێو خاكى سورى، ئه‌و ده‌يه‌وێت ده‌ست له‌ هه‌ڵكه‌وتێكى تايبه‌ت له‌ سوريا هه‌ڵبگرێت كه‌ چه‌ره‌سه‌رى سياسى ئه‌سته‌م ده‌كات و رێگه‌ى جێبه‌جێكردن بۆ نێو هاوسه‌نگى نێوخۆيى سورى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌م مه‌سه‌له‌ش خواست نيه‌ هاوپه‌يمانێتى بته‌وێك بێت له‌گه‌ڵ كورد، به‌ڵكو هه‌وڵێكه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ى به‌رهه‌مى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ تێگه‌يشتنه‌وه‌ كه‌ هێزى هه‌موو ده‌وڵه‌تانى تێدا كز ده‌كاته‌وه‌ ته‌نها ده‌ه‌وڵه‌تى ئيسرائيل نه‌بێت.
جه‌مال ئه‌كبه‌ر

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP