نووسه‌رى به‌رژه‌وه‌ندخواز و ویژدانێكى مردوو
هه‌موو نووسه‌رێك سه‌ره‌تا ده‌بێت مرۆڤێكى به هه‌ڵوێست و به ویژدان بێت، هیچ نووسه‌ر و شاعیرێكى گه‌وره‌ى دنیا نییه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ویژدانێكى مرۆیى نه‌بێت. بۆیه نووسینه‌وه‌ى ئه‌زموونى شیعرى هه‌ر شاعیرێك و گوتارى هه‌ر نووسه‌رێك به‌نده به ویژدان و ئاستى تێفكرینه‌وه، پێویسته ئه‌و نووسه‌ره خۆی به‌ناو كۆڵانه‌كانى ویژدانى خۆیدا پیاسه بكات و له په‌نجه‌ره‌ى ئاینده‌ى ته‌مه‌نى لێیه‌وه بڕوانێت. شاعیرى ڕاسته‌قینه‌یش بۆ نووسینه‌وه‌ى ژیاننامه و ئه‌زموونى شیعرى خۆى په‌نا بۆ ویژدانى تر نابات! به‌ڵكو خۆى كه (پاڵه‌وان)ه‌كه‌یه ده‌بێته كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى هۆنینه‌وه و به‌بێ پێوه‌ستبوون به لایه‌نێكی تر و زۆر له‌خۆكردن ئه‌وه‌ى پێى شیاوى نووسینه، ده‌ینووسێت.
ئه‌و نووسه‌ره‌ى تواناى نووسینه‌وه‌ى ئه‌زموونى ژیانى خۆى نه‌بێت، جیا له‌وه‌ى له ویژدانى ناوه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى ده‌ره‌وه‌ى خۆیشى ڕاستگۆ نییه.
نووسه‌رى ساخته خاوه‌ن ڕۆژگارگه‌لێكی تایبه‌تمه‌نده و فه‌لسه‌فه‌كه‌ى ته‌نیا له‌و رۆژگارانه بوونى هه‌یه كه به‌هه‌ر هۆكارێك بووبێت بووه‌ته خاوه‌نى ئه‌و جۆره. نووسه‌ر كاتێك به ستوونى فانتازیاكانى خۆیدا هه‌ڵده‌زنێت بۆ ترۆپكى نووسین و تاكه مه‌به‌ستى گه‌یشتنى به ئه‌و ترۆپكه‌یش داهێنانه، بێگومان ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر چه‌مكى جواننووسى و حه‌قنووسى بكات، هه‌ر ده‌بێت ئه‌مانه ببن به هه‌وێنى هۆنینه‌وه‌ى یاداشته‌كانى عومرى هه‌ڵڕژاوى، وه‌لێ نووسه‌ر و شاعیرى ساخته بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه ناشازه‌كانى شیعر و لاوازى ئاستى رۆشنفكرى حه‌شار بدات، یان ئه‌و لایه‌نانه‌ى وه‌ك (بنووس) نه‌یتوانیوه له‌ناو ڕاسته‌قینه‌كانى ژیاندا ئاوێته بێت. بۆیه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ى شیعره‌كه‌ى چه‌شنى ئه‌و كچه ڕووخسار ناشازه‌یه كه به‌ر له پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریی به هه‌زار و یه‌ك شێوه‌ى مۆدێرن و بۆیه‌ى بووكێنى ده‌یڕازێننه‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژه‌تایبه‌تییه.
ده‌لوێت جوانییه ڕه‌ها كاتییه‌كانى له دوای ئه‌و رۆژه‌وه هێدى هێدى له‌بار بچێت، ده‌شێت وه‌هاش سه‌یرى شیعرى شاعیرى ساخته بكه‌ین. لێ ده‌بێت جیاوازى له نێوان ستایلى نووسینى شاعیرى ساخته و شاعیرى ڕاسته‌قینه‌شدا بكه‌ین، شاعیری ڕاسته‌قینه شێوازه‌كانى فۆڕم و ستایلى شیعره‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به شێوازێكى نوێ و ڕۆحێكى داهێنه‌رانه ده‌نووسێت.
ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌تا شێوازى نووسینى شیعر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌میشه به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن!. شاعیرى ساخته ته‌واو پێچه‌وانه‌یه و بۆ هه‌میشه له داوده‌زگاكانى حكوومه‌تیشدا پله و پایه‌ی به‌رزتره، تا ئاستێكی به‌رچاویش ژیانى خۆشتره. ئه‌وانه‌ى جیاوازى له نێوان- شاعیرى ساخته و مرۆڤى باش‌دا ده‌كه‌ن، ده‌بێت جیاوازى له نێوان مرۆڤى باش و شاعیرى خراپیشدا بكه‌ن. ئه‌مڕۆ هه‌ندێك ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه گه‌وره‌ن و گه‌وره‌بوون، كه سیستمى حوكمڕانى ئه‌و ڕۆژگاره ڕه‌شانه گه‌وره‌ى كردوون، یان ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رییان سیستمى ئه‌و سیاسه‌ته بچووكى كردوونه‌ته‌وه.
شاعیرى جواننووس ناچه‌مێته‌وه و بچو‌وكیش نابێت له به‌رده‌م هیچ بارودۆخێكى ژیاندا. لێ دووره‌په‌رێز ده‌بێت و دره‌نگتر به‌دیار ده‌كه‌وێت. شاعیر هه‌یه دووره‌په‌رێزه و تا ئێسته‌یش به‌رهه‌مه‌كانى نه‌كه‌وتوونه‌ته به‌ر تیشكى توێژه‌ره‌وانى بوارى ئه‌ده‌بیات. به‌شێكى تر‌ى شاعیرانیش خۆیان به ته‌نافى سیاسه‌ته‌وه هه‌ڵواسیوه و له‌و ڕۆژگاره‌ى تێیدا ژیاون میدیاكانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كردووینی به سۆپه‌رمانى شیعر. هه‌یانه به پێنووسه‌كه‌ى زوڕنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ده‌سه‌ڵات لێ ده‌دات له به‌رامبه‌ریشدا مووچه وه‌رده‌گرێت.
جیا له‌وانه، ئه‌و شاعیرانه‌ى هه‌میشه سه‌رئێشه‌ن بۆ سیستمى حوكمڕانى وڵات و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌شێكى زۆریان شاعیرى راسته‌قینه‌ن، ئاخر شاعیری راسته‌قینه خۆى ناكاته كۆیله‌ى هیچ ئایدیۆلۆجیایه‌ك. ئه‌و شاعیرانه‌ى هاوڕاى بیروڕاى سیاسی و ئایدیۆلۆجیا بوون، هه‌میشه (شاعیر)ى پێنووس چرووك بوونه و نه‌یانتوانیوه له هه‌ناوى ئه‌ده‌بیاتدا داهێنانى گه‌وره و رۆِحى ڕاسته‌قینه‌ى شیعرییه‌تیان بدۆزنه‌وه.
ئه‌گه‌ر بلوێت ئه‌وانه له‌باره‌ى خۆیانه‌وه بنووسن، ئاخۆ ده‌بێت چى بنووسن؟ ئایا چۆن باسى ئه‌زموونى شیعری‌یان ده‌كه‌ن؟ ئاخۆ ده‌بێت ئامرازه‌كانى شیعرییه‌تیان كامانه بن؟.
شاعیرى گه‌وره كه خۆى ده‌نووسێته‌وه هه‌موو ئه‌و شته هه‌ستپێكراوانه‌یش ده‌نووسێته‌وه كه له ده‌وروبه‌ریدا بوونیان هه‌یه و هه‌ستیان پێ ده‌كات. ئه‌وه بۆیه شاعیرانى كلاسیكى كوردى هه‌میشه سه‌رده‌مه‌كان تێده‌په‌ڕێنن و زیاتر ده‌ژین، ئاخر ئه‌وان له ڕێى به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه ته‌واوى ژیانى ده‌وروبه‌ریان له‌رێى شیعره‌وه نووسیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌تا (ئه‌حمه‌دى خانى) له ڕێى داستانى (مه‌م و زین)ـه‌وه ئه‌وه‌ى له ناوه‌وه‌ى خۆیدا مه‌به‌ستى بووه و ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى خۆیشیدا هه‌ستى پێ كردووه، نووسیویه‌تى.
بۆیه شاعیرانى كلاسیكى له شیعره‌كانیاندا خۆیان له‌و زه‌مه‌نانه‌دا نووسیوه‌ته‌وه و رۆحى داهێنه‌رانه و ئیستاتیكایان وه‌به‌رناوه كه به‌ڕۆحێكى پڕ له هه‌ڵوێست تێیدا ژیاون. داهێنانه به‌رزه‌كانى شاعیرێكى وه‌ك (نالى) به هیچ سه‌رده‌مێك ناچه‌مێته‌وه و رۆژگاره‌كانى زه‌مه‌نى داهاتووش ناتوانن كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن. یان گه‌وره شاعیرێكى وه‌ك (ستیگ داگه‌رمان) بۆیه له‌كاتى خۆیدا باسى خوێنى ده‌كرد، چونكه له ڕۆژگاره‌كانى ئه‌و زه‌مه‌نه‌دا ته‌واوى ئه‌وروپا خوێنى لێ ده‌چۆڕا، بۆیه وه‌هاى نووسیوه:
پێم وایه یه‌كێك له جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى شاعیرانى كلاسیك و شاعیرى ئه‌مڕۆ بریتییه له هه‌ڵوێست و بوێرى. شاعیرگه‌لێك هه‌ڵوێستیان داته‌پیوه و به‌شێكى زۆریش پێنووسى بوێرییان كول بووه. هه‌یانه ته‌نیا خۆى به ته‌نافى پرسه‌كانه‌وه هه‌ڵواسیوه و ته‌نیا ده‌یه‌وێت وه‌ك (ناو) بمێنێته‌وه و كورسییه‌ك له هۆڵه‌كه، یانه‌كه، مه‌یخانه‌كه، ناوه‌نده‌كه، چۆڵ نه‌بێت. "ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه شاعیر خوێنه‌ره‌كانیان هان بده‌ن بۆ ڕووخاندنى حكوومه‌ت، به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه بڵێین به‌لایه‌نى كه‌م هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و به‌رچاوڕوونى بده‌نه خوێنه‌ر، نه‌ك هه‌ر وه‌ك ته‌ماشاكار له په‌نجه‌ره‌ى ژوورى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌وه سه‌یرى شه‌قامه‌كان بكات". ڕۆماننووسێكى وه‌ك (دۆیستۆفسكى) له زۆر له بارودۆخه‌كاندا به‌بێ گوێدانه یاساى حزبه‌كان و سیاسه‌تى حكوومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى، ڕه‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى كاربه‌ده‌ستانى ڕووسیا و سیستمى سیاسیی ئه‌وروپاى ڕۆژئاوا كردووه، له‌پێناو یه‌كڕیزى وڵات و خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵك.
ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له شاعیرانى ئه‌مڕۆ كه‌م ده‌بینرێت. ره‌خنه‌گرمان هه‌یه به‌وپه‌ڕى قووڵیى خۆیه‌وه له‌باره‌ى میتۆدى ڕه‌خنه‌یى و لۆجیكى زمانى نووسین و كولتووریی ڕه‌خنه‌یی و ده‌یان چه‌مك و مێتۆدى تر ده‌نووسێت. وه‌لێ كه كار ده‌گاته سنوورى وشه سووره‌كان سه‌رى پێنووسه‌كه‌ى شۆڕ ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان ژوورى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى و له په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه سه‌یرى گۆڕه‌پانه‌كه ده‌كاته‌وه.
بۆچى ده‌بێت نه‌وه‌ى نوێ قسه و بۆچوونی له ته‌واوى پرسه‌كاندا هه‌بێت له كاتێكدا ره‌خنه‌گره به ئه‌زموونه‌كان و شاعیره به ته‌مه‌نه‌كان هیچیان پێ نه‌بێت بۆ نووسین. ئایا هۆكار چییه نووسه‌ر و شاعیرانى ئێمه كاتێك ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كێشێت ناتوانن خاوه‌ن جیهانبینى خۆیان بن؟
(ئێدیت سۆدێرگران)ى شاعیرى گه‌وره‌ى سویدى كه له ته‌واوى شیعره‌كانیدا و ته‌نانه‌ت له ژیان و ئه‌زموونى خۆى هه‌ڵكۆڵیوه‌ته‌وه. به ته‌نیا نه‌هاتووه باس له خه‌مى تاكه‌كه‌سى خۆى بكات، ئه‌و له ڕێى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى خۆیه‌وه توانیویه‌تى وێناى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى سویدى بكات. ئه‌و خۆى له‌و رۆژگارانه‌ى سویددا دۆزیوه‌ته‌وه و له گۆشه‌نیگاى ئیستاتیكا و ده‌لاقه‌كانى جیهانبینییه‌وه سه‌یرى دنیاى خۆى و ده‌ره‌وه‌ى خۆى كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌یشه له شیعره‌كانیدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.
من لێره‌دا باسى تایبه‌تمه‌ندێتى نووسین ناكه‌م، كه نووسه‌ر و بیرمه‌ندێكى وه‌ك (كافكا) له‌ناو ته‌واوى نووسینه‌كانیدا په‌رده‌یه‌كى ڕه‌ش بوونى هه‌یه و ته‌واوى شته‌كانى داپۆشیوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش ده‌یه‌وێت له‌ناو ئه‌و تونێله تاریكه‌دا ڕێمان نیشان بدات، بۆیه من باسى په‌رده ڕه‌شه‌كه ناكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه بۆچى ئه‌م په‌رده ڕه‌شه و هۆى ئه‌ودیوى ره‌شییه‌كه‌یشی چییه؟