کورسی
سیاسەتی چاڵ ھەڵکەندن و دووبارە خستنەوەسەرڕێ و گرتنەوەبەری ھەڵە تێپەڕیوەکانی سیاسییە سەپاوەکانی ڕابردوو، لە پێناو لەیەکچوون و نەھێشتنی جیاوازییەکانی یەکتر و ناشرینکردنی بەرامبەر، جگە لەگەمەی خۆکوژی و دورخستنەوە و کۆتاییھێنان، ھیچ دەرئەنجامێکی تری ئەرێنی نوێ ناخاتە سەر ڕێژەی بەرزبونەوەی تێکۆشان و سەروەری ھێزێک کە شکست لە دروستکردنەوەی قۆناغێکی تری شکستدا خەرج بکات بۆ بەرامبەر وەک نەیارێکی سیاسی.
ململانێی سەختی خۆپەرستی و خۆفرۆشی " جاش " بوونی ڕابردوو، چەندبارە بوونەوەیان لە مێژووی سیاسی کورددا، بە ھۆکار و شێوازی جیاواز، بەڵگەی ئەو نەھامەتییە قورسەیە کە قاچی کورتی حزب و ئاوەزی خێڵگەرایی کورد نەیتوانیوە لە داوی ببێتەوە و ڕۆژە ڕەشەکانی خۆی بە ڕۆژێکی گەشتر بسپێرێت.
سەرانی خۆپەرستی سیاسی، ھەمیشە پرۆسەی بەخێوکردنی حزب و ئەندامانی خۆیان کردوەتە ئامانج، چەمکی پەروەردەکردن و فێرکردنی نیشتیمانییان کوشتووە و شان و شەکەتی ئەو ماندووبوون و بەخێوکردنەیان لەو پەندە کوردییەوە ئاڵاندووە کە دەڵێت دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە، بۆیە ئاوەزی گەشەکردن و پەروەردەکردنیان بۆ فێربوون نەھێشتووە و، تێرکردنی سکە برسییەکەیان کردووە بە ئاسودەیی و سەرکەوتنی ژیان و خۆشگوزەرانی خەڵکەکە.
بێگومان دوای تێپەڕاندنی ئەو ھەموو خول و پێچانەی تێپەڕین، بە ھەمان میتۆدی کۆنەوە، دەستبردنەوەی دووبارەی پرۆسە سیاسییەکە و گوڕی بەسیستماتیککردنی سیستمی سیاسی لە ئێستادا، جگە لە خۆ دووبارە جیڕکردنەوەی سیاسی و ناچاربوونە بۆ خۆ دەربازکردن و خۆدزینەوە لە ئەرکە ڕاستەقینەکەی چارەسەر بە بوێری باسەکە، کە بە دڵنیاییەوە ھیچ جۆرە چەکەرەیەکی ئومێدمان بەو داری بەرییەدا .بۆ ھەڵناپێچی وەک دەرئەنجامێکی بەرجەستەی بە بەرھەم
لەئێستادا بە شێوەیەکی زەقتر پەتای شەڕی دەستە و یەخەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی کورسییەکانی دەسەڵات بۆ بژێوی دەردەکەون، ئەم ھەمە سەراپای کار و کاریزما کارتۆنەکانی حزبیشی گرتووەتەوە، لەو کورسییەوە ھەموو پێوەرەکان کەسی و ڕەوشتی و فیزیکیشان .دەگۆڕدرێت، ئاسودەییان لەژێر شنەبای ئەو کورسییە گەرمەوە دەگاتە ھەموو جێیەک بۆ خۆشبەختی.
بە ھەمووان خەریکی لابردنی کورسییەکەی سەرۆکی بە ناو ھەرێمی کوردستان بووین، گەرچی بێتامیشی کردبوو، بەڵام کەسیشمان نەدی لەسەر کورسییەکەی خۆی بجمێ و نیەت خۆش بێت و بێ مەڵامەت و سەلامەت جێگەکەی چۆڵبکات گەر ھەوڵی کورسییەکی .گەرم تر لەوەی خۆی نەدابێت بۆ گیرفان.
تەماح لەبوونی کورسی پۆستەکاندا، بووەتە دوا چانسی مانەوە و بەرگریکردن لە بژێوی سیاسی و دەستکەوتە کەسییەکان، بۆیە تەواوی پرۆژە کەسییەکان سەری پرۆژە گشتییە سیاسی و نیشتیمانییەکانییان خواردووە، گەر سەری ئەو تەماحە کەسییانە نەخورێت و دانەمرکێتەوە بەڵاکەشی دوور نەخەینەوە بە ھەموان، ئەوە بەدڵنیایی بێ مەڵامەت نابین و سەری میللەتەکەشمان بە کورسی یەکێک لەوخۆپەرستانەوە دەخورێت.