گرێى شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك دواى سازان
كاتێك له ٢٠١٥ قه‌یرانى سه‌رۆكایه‌تى گه‌یشته سه‌ر ئێسقان، پارتى ئاماده‌بوو دانوستان له‌سه‌ر هه‌موو شت بكات، ته‌نها شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك نه‌بێت كه ده‌یویست له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بێت و سه‌رۆك به‌ته‌نگ شه‌رعییه‌تى په‌رله‌مانى و به‌رپرسیارێتى په‌رله‌مانییه‌وه نه‌بێت، گۆڕانیش به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌بوو گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مووشت بكات به ده‌سه‌ڵاته‌كانیشه‌وه جگه له شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك، ئه‌م تێزه قسه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێت له كورتترین واتادا بایه‌خى ئه‌م ڕێگا ئه‌وه‌یه، سه‌رۆكێكى دیكتاتۆر به ده‌گمه‌ن له هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌تۆقێت.
گۆڕان پێداگرى كردوو باجیشى بۆ ئه‌مه‌دا، پارتیش سووربوو سه‌رۆك نه‌چێته په‌رله‌مان، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش زیانى كرد‌و له‌و ترازانه‌وه قه‌یرانى سه‌رۆكایه‌تى تائێستا بۆ نه‌گیرساوه‌ته‌وه، خه‌ڵكیش له‌و نه‌سازانه زیانمه‌ندى یه‌كه‌م بوون، سه‌رنجى یه‌كه‌مى پرۆسه‌ى سیاسى چووه سه‌ر كێشه‌كه‌و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌بیركران، ژیان بۆ ئاستى سفر دابه‌زى و دیموكراسى زیاتر پاشه‌كشه‌ى كرد، خه‌ڵك نائومێدتر بوو، ده‌سه‌ڵاتیش فشۆڵ و بێمتمانه‌تر.
ئێستا ئه‌و گرێ گه‌وره كراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو جه‌مسه‌رى كێشه‌كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه په‌رله‌مانى كوردستان مه‌رجه‌ع بێت بۆ دیاریكردنى سه‌رۆك، ساڵانى پێشوو خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌دا دابه‌شبووبوون، هه‌ندێكیان لۆمه‌ى گۆڕانیان ده‌كرد، كه جیڕ و وشكه‌و ئینكارییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانى به‌و ده‌رده بردوو هه‌ڵه‌شانه جوڵایه‌وه‌و نه‌سازا، به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ش سه‌رزه‌نشتى پارتییان كرد كه ئاماده‌نه‌بوو سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت له‌كاتێكدا هه‌موولایه‌نه‌كان جگه له خۆى ئه‌م شێوازه‌یان لا په‌سه‌ندبوو، ئێستا به‌و تێگه‌یشتنه‌ى نێوان هه‌ردوولا، هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه وه‌ڵامێكى رێژه‌ییان وه‌رگرتووه، هه‌م پارتى ده‌ستبه‌ردارى داواى پێشووى بووه‌و هه‌م گۆڕانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه له هه‌ڵوێستى پارتى سازانى هه‌ڵبژاردووه.
رێگاى پێشوو تاقیكرایه‌وه‌و خه‌ڵك زیانیكرد، ئێستا خه‌ڵك ئه‌زمونى رێگاى سازان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌ى كه هه‌موو دونیا داوایكرد له‌سه‌رى بسازێین، هه‌رچۆنێك بێت خه‌ڵك هاوشێوه‌ى رێگاى یه‌كه‌م زیان ناكه‌ن و هۆكارى پێشوو بۆ ئیفلیج بوونى پرۆسه‌ى سیاسى تواوه‌ته‌وه. به‌ڵى مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان گرنگن به‌ڵام سازانیش له‌سه‌ر شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك بابه‌تێكى ئێجگار گرنگه‌و په‌یوه‌سته به ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دیموكراسییه‌وه.
ده‌شێت ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر شێوازى دیاریكردنى سه‌رۆك، ژانى له‌دایكبوونى سیسته‌مێكى باشتر بێت له ئاینده، ئه‌گونجێت ئه‌مه دره‌وازه‌یه‌كى گرنگ بێت بۆ سیسته‌مى په‌رله‌مانیى خه‌ڵك سالار، كه سه‌نته‌رى ئه‌وسیسته‌مه خه‌ڵك و ئیراده‌ى خه‌ڵكه نه‌ك گروپ و خێزان و بنه‌ماڵه‌و پایته‌ختى وڵاتان، چونكه جه‌وهه‌رى كێشه‌كه چاره‌بوو، كردنه‌وه‌ى گرێكانى دیكه‌ش مه‌حاڵ نابن ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كانى پێشوو ده‌ستبه‌ردارى تێگه‌یشتنیان نه‌بن، بێگومان هێشتا هه‌موو هێلكه‌كان له سه‌به‌ته‌ى سازان نین بۆیه‌ش ئاسان نییه به شه‌و و رۆژێك فراكسیۆنه ساواكانى په‌رله‌مان سیسته‌مى په‌رله‌مانیمان بۆ بهێننه ماڵه‌وه، ته‌نها پێكهاتن له‌سه‌ر مادده‌ى شێوازى دیاریكردنى سه‌رۆك پێنج ساڵى ویست، بۆیه باشتره ئه‌وه‌شى هاتووه‌ته پێش له به‌ین نه‌برێت و نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵى پرته‌وبۆڵه و له‌ده‌ستدانى هه‌مووشت.