ئەگەری هەیە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بەشداری لە کلاسیکۆدا نەکات

ishraq

ئیشراق 

یانەی بارسێلۆنا لە دوایین یاریی لالیگادا رافینیای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەکەی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا و بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر بەشدارینەکردنی یاریزانەکە هەیە لە کلاسیکۆی داهاتوودا.
 
لە یاریی بەرامبەر سێڤییا کە شەوی هەینی ئەنجامدرا، رافینیا لە قاچی راستیدا تووشی پێکانبوو، بەو هۆیەوە گۆڕانکاریی پێکرا و فیرمین لۆپێز چووە شوێنی یاریزانەکە.
 
یانەی بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "رافینیا لە ماسوولکەی دووسەری رانی راستیدا تووشی پێکانبووە، وادەی گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگەکان بەندە بە چاکبوونەوەی لە پێکان و چۆنیەتی وەرگرتنی چارەسەر."
 
دوای ئەم راگەیێنراوەی یانە کەتەلۆنییەکە، رۆژنامە دەڵیت "ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، یاریزانە بەرازیلییەکە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک دووردەکەوێتەوە، بەمەش بەشداری 4 یاریی داهاتووی یانەکەی ناکات، کە بەرامبەر هەریەکە لە پۆرتۆ لە چامپیۆنزلیگ، گرانادا و ئاتلێتیک بیلباو لە لالیگا و شاختار دۆنێتسک لە چامپیۆنزلیگدا.
 
ئەوەی بۆ هاندەرانی یانەکە جێگەی مەترسییە، ئەوەیە کە یاریزانەکە بۆ کلاسیکۆی داهاتووی لالیگا لەنێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئامادەنەبێت، کە رۆژی 28-10 یارییەکە بەڕێوەدەچێت، دەستەی پزیشکی یانەکەش بە وردەکاریی زۆرەوە کاردەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ئەو یارییە گرنگە ئامادەبکەن.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP