بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی بگوازێتەوە بۆ شوێنگرتنەوەی لیڤاندۆڤسکی

ishraq

ئیشراق 
هەرچەندە جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە تا ساڵی ٢٠٢٨ درێژکردەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت، بڕگەیەکی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی ئەلڤارێز هەیە، ئەمەش وایکردووە بەرشەلۆنە وا بیربکاتەوە کە مەحاڵ نییە ئەم هێرشبەرە لاوە لە سیتی ڕابکێشێتە ریزەکانیەوە.


دیکۆ لەوەتەی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنەی وەرگرتووە، لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵ چاڤی و داوای لە راهێنەرەکە کردووە ناوی ئەو یاریزانە گەنجانەی پێبڵێت کە ئارەزووی گواستنەوەی دەکات، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی سپۆرت، جولین ئەلڤارێز لە پێشینەی ئەو یاریزانانە بووە کە چاڤی ناوی بە دیکۆ داوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەرشەلۆنە بۆندی لەگەل ڤیتۆر رۆکی 18 ساڵان کردووە، بەڵام چاڤی پێیوایە چارەسەری کێشەکانی بە هاتنی ئەلڤارێز کۆتایی دێت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP