کچەکەی گواردیۆلا: سەرەڕای مردنی ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینییەکان سەرم سوڕماوە لە بێدەنگی

ishraq

ئیشراق 
کچی ڕاهێنەری مانچستەر سیتی پێپ گواردیۆلا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام چەند پۆستێکی دەربارەی شەڕی غەزە بڵاوکردەوە.


ماریا گواردیۆلا لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی پەیامێکی درێژی بڵاوکردەوە کە تیایدا سەرسام بوو بە بێدەنگی سەرەڕای مردنی ژمارەیەکی زۆر لە فەڵەستینییەکان.


ئەو پەیامەی کە لەلایەن کەسایەتییەک بە ناوی ئیڤا لە ئینستاگرام نووسراوە و لەلایەن ماریاوە بڵاوکراوەتەوە، نووسراوە"ئایا بەڕاستی ئەمە ئەو شتەیە کە ئێستا دەیکەین؟ دانیشە و سەیری کۆمەڵکوژییەک بکە لەسەر تەلەفزیۆنەکان؟

ئەو ژمارەیە چییە کە ژمارەی مردنەکان لە فەلەستین دەبێ بگاتە ئەوێ بۆ ئەوەی دەنگەکانمان بەرز بکەینەوە؟ ١٠ هەزار؟ ١٠٠ هەزار؟

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ماوەی 6 ڕۆژدا نزیکەی 6 هەزار بۆمب فڕێدراون." ئەمە کۆمەڵکوژییەک بوو لە ئاستێکدا کە هەرگیز نەمبینیبوو."

ماریا هەروەها بڵاوی کردبووەوە، "لە سەردەمی زانیاری بەردەستدا، نەزانی بژاردەیەکە."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP