رۆناڵدۆ خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە جیهاندا

ishraq

ئیشراق 
گۆڤاری فۆربس نوێترین ریزبەندی لەسەر ئەو یاریزانانە بڵاوکردەوە کە خاوەنی زۆرتری مووچەن لە تۆپی پێدا.


کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە تۆپی پێی ئێستادا کە 260 ملیۆن دۆلار ساڵانەیە بەتایبەت دوای ئەوەی پەیوەندی بە خولی رۆشنی سعودیەوە کرد، بە شێوەیەک کە 200 ملیۆن دۆلاری ناو یاریگایە و 60ملیۆن دۆلاری لە دەرەوەی یاریگایە.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا مووچەی ساڵانەکەی دەگاتە 110 ملیۆن دۆلار و لە پلەی چوارەمدایە بە جیاوازی چوار ملیۆن دۆلار لەگەڵ کەریم بنزیمەی پێنجەم، ئێرلینگ هالاند بە 58 ملیۆن دۆلاری ساڵانە لە پلەی شەشەمدایە.

هەریەکە لە محەمەد سەڵاح بە 53 ملیۆن دۆلار و سادیۆ مانێ بە 52 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی حەوتەم و هەشتەمدان، دی برۆین و هاری کەین و لیڤاندۆڤسکی لە پلەکانی نۆیەم و دەیەم و یانزەیەمدان.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP