خواردنی مۆز پێش "تەواو پێگەیشتن" لە نەخۆشییەکی مەترسیدار دەپارێزێت

ishraq

ئیشراق 
زۆرجار خەڵک دوای پێگەیشتن و گۆڕینی بۆ پێکهاتەیەکی نەرمتر، مۆز دەخۆن، بەڵام یەکێک لە پسپۆڕانی خۆراک وتوویەتی کە خواردنی میوەی زەرد پێش ئەوەی بە تەواوی پێگەیشتوو بێت سوودێکی زۆری هەبێت لە پاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن.


مایکل موسلی، پسپۆڕی خۆراکیی دەڵێت: "مۆزی سەوز نیشاستەی تێدایە کە بە ئاسانی لە ڕیخۆڵەدا ناشکێنرێت، بەڵام زیاتر وەک ڕیشاڵ کاردەکات. ئەم جۆرە نیشاستە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی شەکری خوێن، هەروەها یارمەتی هاندانی بەکتریا سوودبەخشەکان دەدات لە ڕیخۆڵەدا". .

ئاماژەی بەوەشکرد، چالاکیی ئەم جۆرە بەکتریا بەشدارییەکی بەرچاو دەکات لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆنی کوشندە، هەروەها تەندروستی جگەر و ڕیخۆڵە باشتر دەکات.

موسلی ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لە هەر سێ بەریتانییەک یەکێکیان نیشانەکانی سەرەتایی جگەری تێدایە، کە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک و تێکچوونی جگەرەوە هەیە".

نەخۆشەکان لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن توێژەرانی چینییەوە ئەنجامدراوە، کە ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی ٤ مانگ پاودەرێکی نیشاستەی گەنمەشامی ئەنجامدراوە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە چەورییەکانی جگەریان لەسەدا ٤٠ کەمتر بووە، بە بەراورد بەوانەی کە بە هیچ شێوەیەک پاودەری نیشاستەیان نەخواردووە.

موسلی ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەواڵی خۆش ئەوەیە کە دەتوانیت بە ئاسانی خواردنی نیشاستە زیاد بکەیت بە خواردنی وەرزێڕ و گەنمەشامی و مۆزی سەوز".

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP